پهیامێك له گوتهبێژی حكومهتی ههرێمهوه بۆ سهرجهم فهرمانبهرانی كوردستان.

بەبۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزان، حکوومەتی هەرێمی کوردستان وێڕای پیرۆزباییکردن لە خانەوادەی شەهیدان و پێشمەرگە و موسوڵمانانی کوردستان، بڕیاری کەم کردنەوەی دەوامی دەرکرد.”
هەر بەم بۆنەیەوە گوتەبێژی فەرمیی حکوومەت کەمکردنەوەی دەوامی ڕاگەیاند و ڕوونی کردەوە: “دەوامی فەرمی لە دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ماوەی یەك كاتژمێر كەم دەكرێتهوه، واته لە كاتژمێر هەشتی بەیانی تا كاتژمێر دووی دوای نیوەڕۆ دەبێت.“
سەفین دزەیی، گوتەبێژی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئهوهشی راگهیاند.” كه بە بۆنەی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە پیرۆزباییەكی گەرم لە خانەوادەی شەهیدان، پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان و هەموو موسڵمانانی كوردستان، عێراق و جیهان دەكەن، بەو هیوایەی ئەو مانگە ببێتە مایەی خۆشی و كامەرانی بۆ هەموو لایەك.
رۆژی پێنجشەممە 17/5/2018 یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی ئەمساڵە لە هەرێمی کوردستان و زۆرینەی وڵاتانی ئیسلامی.”