نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان زۆر به‌رزبووه‌وه.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه 17/5/2018، نرخی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی و نه‌وتی برێنت به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رچاویان به‌خۆیانه‌وه بینی و به‌م جۆره‌ی لای خواره‌وه مامه‌ڵه‌یان پێوه‌كرا.”
جوڵەی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەردەوامە، چاوەڕوانیش دەكرێت نرخەكان هێشتا بەرز بوونەوە تۆمار بكەن، ئەوەش پاش ئەوەی ئاستی یەدەگی نەوتی ئەمریكی دابەزینی تۆمار كرد.
ماوەی چەند هەفتەیەكە نرخی نەوت بە ناجێگیری ماوەتەوەو بەردەوامیش لەبەرز بوونەوەیە، ئەوەش بەهۆی لێكهەڵوەشانەوەی ڕێككەوتنی ناوكی لەنێوان ئێران و ئەمریكا.
بەپێی زانیارییەكان، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە (79.28) دۆلار‌و نرخی بەرمیلێك نەوتی خاویش بە (71.49) دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.