تهندروستی ههولێر له بارهی نهخۆشیهكی مهترسیدار له كوردستان روونكردنهوه دهدات.
تەندروستی هەولێر لەمیانەی بڵاوكردنەوەی راگەیەندراوێك رەتی دەكاتەوە نەخۆشی ئیبۆلا لەهەرێم بڵاوبووبێتەوە، بۆ ئەو مەبەستە رایگەیاندووە، ئەوان نموونەیان رەوانەی تاقیگەی ناوەندی بەغدا كردووە بۆ دڵنیابوونەوە، بەڵام هیچ شتێك دەرنەچووە.”
ڕاگەیاندراوێك لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر
بۆ/ ڕای گشتی و دەزگاكانی ڕاگەیاندن
بابەت/ ڕوونكردنەوە
دوابەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی هەبوونی نەخۆشی (ئیبۆلا) لە چەند پەیج و ئەكاونتێك، بەرێوەبەرایەتی كاروباری پاراستنی تەندروستی هەولێرو تیمە پسپۆڕییەكان ماوەی چەند رۆژێكە لێكۆڵینەوەو پشكنین دەكەن دەرەنجام هیچ حاڵەتێكی نەخۆشی ئیبۆلا دەرنەچووە، بۆ دڵنیابوون و پشتڕاست كردنەوە، نموونەكانی خوێن ڕەوانەی تاقیگەی ناوەندی بەغدا كرا، دوای دووبارە پشكنینەوە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عێراقی فیدراڵ، ئەمڕۆ دڵنیاكراینەوە كە هیچ حاڵەتێكی ئەم نەخۆشییە نییەو پشكنینەكان نێگەتیفە، بۆیە هاوڵاتیانی خۆشەویست ئاگاداردەكەینەوە كە تەنها پروپاگەندەی بێ بنەمایەو دروستكردنی دڵەڕاوكێیەو ئەم دەنگۆیە ڕەت دەكەینەوە، ئیدانەی هەر كەس و لایەنێك دەكەین كە بەبێ گەڕانەوە بۆ سەرچاوەی زانستی و تاقیگەیی هەڵبستێت بە بڵاوكردنەوەی ئەم پروپاگەندانە لە كۆتاییدا هیوای تەندروستیەكی باش بۆ هاوڵاتیان دەخوازین . . .
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر
2018/5/16