به‌ ڤیدیۆ…ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید بوو به‌ پاڵه‌وانی خولی یۆرۆپالیگ.

لە شاری لیۆنی فەرەنسی و لە یاریگای یانەی لیۆن، هەردوو یانەی مەرسیلیای فەرەنسی و ئاتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی لە یاری کۆتایی خولی یۆرۆپالیگ، بە ناوبژیوانی هۆڵەندی بیورن کیوبر رووبەڕووی یەکبوونەوەو لە ئەنجامدا یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید توانی ٣-٠ یاریەکە بباتەوەو نازناوەکە بەدەست بێنێت.

لە گێمی یەکەمی یاریەکە یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید بە باشی دەرکەوتوو توانیشی لە خولەکی ٢١ گۆڵی پێشکەوتن تۆمار بکات، کە هەرچەندە لەم گێمە مەرسیلیا هەوڵی یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکەی دا بەڵام لە کۆتاییدا سەرکەوتوو نەبوو ئەو گێمە ١-٠ بە سودی کوڕانی سیمیۆنی کۆتایی هات.

لە گێمی دووەمی یاریەکە یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید جارێکی تر بە ئاستی بەرزەوە دەرکەوتوو هەرزوو توانی لە خولەکی ٤٩ گۆڵی دووەم تۆمار بکات و ئەنجامەکە بکاتە ٢-٠.
یانەی مەرسیلیا زۆر هەوڵی  کەمکردنەوەی ئەنجامی یاریەکەیدا ،بەڵام  ئاتلەتیکۆ مەدرید جارێکی تر گەیشتەوە سەر گۆڵەکەی مەرسیلیاو گابی توانی ئەنجامەکە بکاتە ٣-٠ و  یانەکەی بۆ سێیەم جار بکاتە پاڵەوانی خولی یۆرۆپالیگ.

بەمەش یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید لە یاری سوپەری ئەوروپا رووبەڕووی براوەی یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی نێوان لیڤەرپوڵ و ریاڵ مەدرید دەبێتەوە.

س.د

https://www.youtube.com/watch?v=bFDIOn-QYCw

Back to top button