ئایا لیمۆ ددان سپی دەکاتەوە یان تێکی دەدات.؟

زۆرجار ھەندێک قسە واباوە کە لیمۆ و ترشەمەنییەکان، کاریگەری باشیان لەسەر ددان ھەیە و سپیان دەکاتەوە، بەڵام پزیشکێکی پسپۆڕی ددان، ئەو قسانە ڕەت دەکاتەوە و کاریگەرییە نێگەتیڤەکانی لیمۆ، ئاشکرا دەکات.”

د. ھیدایەت بابەکر بلباس، پسپۆڕی جوانکاری ددان و مامۆستای لە زانکۆی ھەولێری پزیشکی، رایگه‌یاندوه‌. ” كه‌ زۆر جار بابەتی وا لە ئینتەرنێـت دەبینی کە گوایە لیمۆ ددان سپی دەکاتەوە، بەڵام لە ڕاستیدا وانییە، بەڵکو لیمۆ کاریگەرییەکی خراپی لەسەر ددان ھەیە.”

پزیشكه‌كه‌ی بواری جوانكاری باسی له‌وه‌شكردووه‌.” كه‌ ڕاستە لیمۆ لەڕووی تەندروستییەوە سوودی زۆرە، بەڵام بۆ ددان، کاریگەری نێگەتیڤی ھەیە، چونکە دەبێتە ھۆی تێکدان و توانەوەی چینی سەرەوەی ددان، کە چینێکی ڕەقە، بەڵام ئەگەر کەسەکە وەک چارەسەر لیمۆی بۆ دانرابوو، دەبێت دوای خواردنی لیمۆ یان شەربەتەکەی، ئاو بخواتەوە و غەرغەرە بەئاو بکات”.

پزیشكه‌كه‌ ئه‌وه‌شی گوت.” بەھەمان شێوەیە، گشت ترشییەکان، وەک لێموندزی و سماق و ترشییەکان، کاریگەری خراپی ھەیە، بەڵام لیمۆ کاریگەرییەکی لە ڕادەبەدەر خراپی ھەیە.”

Back to top button