عه‌لی باپیر و دووروی له‌ باره‌ی ده‌نگه‌ دزراوه‌كان .. بزانه‌ چی كردووه‌ و ئێستا چی ده‌لێت

چاودێرانی سیاسی پێیان وایه‌، خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی 12ی 5 ی 2018 یه‌ك پاكێچه‌ و له‌به‌رامبه‌ر فرۆشتنی كه‌ركووك، پاداشتی یه‌كێتی پێدانی ده‌نگ و سه‌رخستنی یه‌كێتی بوو له‌ هه‌ڵبژاردن له‌رێگای ته‌زویركردنی ده‌نگ و به‌رز كردنه‌وه‌ی ده‌نگی یه‌كێتی”.

عه‌لی باپیر كه‌ ئێستا له‌به‌ره‌ی نارازایه‌تیه‌كاندایه‌ گوایه‌ نارازیه‌ له‌وه‌ی ده‌ستكاری ده‌نگه‌كان كراوه‌، پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و فرۆشتنی كه‌ركووك، ژمارەیەک وێنەی عەلی باپیر بڵاو کرایەوە کە تێیدا کتێبێک (کە پێشبینی دەکرێ قورئانی پیرۆز بێت) وەک دیاری بە پاڤڵ تاڵەبانی و لاهوور جەنگی، سەرانی گرووپی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر دەبەخشێت، وەک ئاماژەیەکی ناڕاستەوخۆ بۆ پشتیوانیکردن لەو خیانەتەی کراوە. لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا پاش ئەوەی گومانی بوونی ساختەکارییەکی گەورە لە بەرامبەر لیستەکەی عەلی باپیر و سەرجەم لیستەکانی دیکە جگە لە لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکرێ، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی ناڕەزایی دەردەبڕێ، له‌به‌رامبه‌ر دا سۆران سێوکانی، شارەزای بواری ئیسلامی سیاسی رایگه‌یاندووه‌” وادیارە لاھوور جەنگی، حوسەینی کوڕی عەلییە وا خاکییە کە عەلی باپیر بەو سەردانەواندنەوە دیاری پێشکەش دەکات”.

هه‌روه‌ها سێوه‌كانی نایشارێتەوە کە هەمان دیاری بە پاڤڵ تاڵەبانیش دراوە. دەشپرسێت: ئایا مامۆستا عەلی باپیر خەڵاتی ئەو خیانەتەیان دەکات؟ یان دەستێک بەرۆکی گرتووە؟ لەبەر ئەوەی کە دەنگی بە (بەڵێ) داوە، یان فەرمانی بە تاعەتی ئاغاکانی پێ کراوە”.

هه‌روه‌ها سێوه‌كانی ده‌شلێـ”پێموانییە کۆمەڵ دەنگەکانی بەھۆی ساختەکارییەوە کەمی کردبێ، بەڵکوو ئێستا کۆمەڵ کورسییەکی زیادی کردووە، یان وەک خۆی دەمێنێتەوە، ھۆکاری ھاوارکردنیشی ئەوەیە کە نەڵێن ئەویش بەشدارە لە ساختەکارییەکان، ھەرچەند ئەوان و گۆڕانیش لە ١٦ی ئۆکتۆبەر بەشداربوون، بەڵام بێگومان تا یەکێتی وەستابێت، ئەوان لە ڕیزی دواوە حیساب دەکرێن،ئەوەشی نەشاردەوە کە ئێستا گۆڕان پەشیمانە لەوەی لە ١٦ی ئۆکتۆبەردا، بێدەنگ بووە، ”ئێستاش ناوێرێت باسی بکات، چونکە کەس باوەڕیان پێ ناکات”.

Back to top button