كاتی راكردنی په‌رله‌مانتارانی عێراقه بزانه ئاڵا تاڵه‌بانیش تێدایه بزانه بۆچی راده‌كه‌ن
پاش شكه‌ستی جارێكی تر خۆكاندید كردنه‌وه‌ی چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی عێراق، له‌ئێستادا هه‌وڵی راكردن له عێراق ده‌ده‌ن و چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی عێراقی هه‌ڵاتوون و دادگاكانی عێراقیش مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه ئه‌وانه‌یان پارێزبه‌ندییان نه‌ماوه راسته‌وخۆ به‌هۆی دۆسێی گه‌نده‌ڵی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌ربكه‌ن، ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی عێراقیان جێهێشتووه، 39 په‌رله‌مانتار ده‌بن”.
ره‌حیم ده‌ڕاجی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقله لێدوانێكی دا ئاماژه به‌وه ده‌كات”، ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری شكستخواردوو له ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێری رابردوودا عیراقیان جێهێشتووه. 39 په‌رله‌مانتاریشیان كه وڵاتیان جێهێشتووه له ساڵی 2005 وه تا ئێستا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراقن و زۆربه‌شیان خێزانه‌كانیان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ژین، هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: “خۆشبه‌ختانه ژماره‌یه‌ك له‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی ناوچه‌ی سه‌وزیان جێهێشت و چوونه هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌وه، دوای ده‌ركه‌وتنی ده‌ره‌نجامه‌كان هیچ كه‌سێكیان نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه و به‌و هۆیه‌شه‌وه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان نه‌یتوانیووه رێژه‌ی پێویست بۆ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه كۆبكاته‌وه كه پیش‌تر رایگه‌یاندبوو و په‌یوه‌ست بوو به گفتوگۆكردن له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن و ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی”.
هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” به‌مزووانه په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی ساخته‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌وه دانیشتنێك ده‌كات، چونكه به‌ڵگه هه‌یه یاری به ده‌ره‌نجامه‌كان كراوه”.
شایانی باسه به‌گوێره‌ی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان، هه‌ریه‌كه له (حه‌نان فه‌تلاوی، مه‌شعان جبووری، عالیه نسه‌یف، ئاڵا تاڵه‌بانی، سروه عه‌بدولواحید، عه‌لی عه‌لاق، یاسر ئه‌لمالكی، كازم سه‌یادی، ئه‌حمه‌د مه‌ساری، عه‌باس موسه‌وی، محه‌مه‌د ئهللكاش، مه‌یسه‌م جبووری و موه‌فه‌ق روبه‌یعی) له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا شكستیانخواردووهو نه‌یانتوانیووه كورسی بۆ خۆیان دابین بكه‌ن.