کۆمپانیای گەنەل ئێنێرجی لهبارهی نهوتی كوردستان و كارهكهی چهند نهێنیهك ئاشكرا دهكات
رۆژی 17ی 5ی 2018 کۆمپانیای گەنەل ئێنێرجی ئاشكرای دهكات، نزیکبووەتەوە لە ئامانجی خۆی بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی کۆمپانیاکە لە هەرێمی کوردستان، ههروهها رایگهیاندوو” نزیکبووەتەوە لە ئامانجی بەرهەمهێنانی نەوت کە لە کێڵگەی پێشخابوور دەستنیشانیکردووە و پێکەوە بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای دی ئێن ئۆی نەرویجی پەرەیپێدەدەن”.
کۆمپانیای گەنەل ئێنێرجی-ی تورکی، رایگهیاندوو”تاوەکو سەرەتای هاوینی ئەمساڵ ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی لە کێڵگەی پێشخابوور بەرزدەکەنەوە بۆ 30 هەزار بەرمیل، کە بەراورد بە کۆتاییەکانی ساڵی رابردوو دوو هێندە زیاددەکات، ههروهها ستێڤن وایت، سەرۆکی کۆمپانیای گەنەل ئێنیرجی رایگەیاندووە، هەڵکۆڵینی 3 بیر لەو 6 بیرەی کە پلانیان بۆ دانراوە، بەپێی پلانی خۆی و بە بودجەی تەواو بەڕێوەدەچێت”.