مالیكی داوایی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردن ده‌كات
عه‌باس مووسه‌وی گوته‌بێژی فه‌رمى ئیئتیلافه‌كه‌ی نوری مالیكی ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، ناكرێت حكوومه‌تى نوێ له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنێك پێكبهێنرێت كه ده‌یان كێشه و پێشێلكاریی و سكاڵا و گومانى له‌سه‌ره، ده‌شلێـ”پێكهێنانى حكوومه‌تى نوێ له‌سه‌ر بنه‌ماى هه‌ڵبژاردنێك ده‌یان تانه و گومانى له‌سه‌ره، ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه”.
ئه‌مرۆ 17ی 5ی 2018 گوته‌بێژی فه‌رمى ئیئتیلافه‌كه، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا، ڕایگه‌یاند: كه له‌پێناو ڕاستكردنه‌وه‌ى دۆخى عێراق پێش ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجامى كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كان، پێویسته له‌سه‌ر كۆمسیۆن، یه‌كێك له‌م سێ بژارانه جێبه‌جێ بكات، گوته‌بێژه‌كه، گوتى: “یه‌كێك له بژاره‌كان، دووباره جیاكردنه‌وه و هه‌ژماركردنى 5%ى ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست، یان جیاكردنه‌وه و هه‌ژماركردنه‌وه‌ى هه‌موو سندووقه‌كان، یان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان و دووباره ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنێكى نوێ”.
مووسه‌وی داواش له كۆمسیۆن ده‌كات وردبینی ته‌واو له ده‌نگدانى ده‌ره‌وه بكات، چونكه سكاڵایه‌كی زۆر تۆمار كراوه، داواشى له ئه‌ندامانى خولى ماوه تهواوبووى په‌رله‌مان كرد، چاره‌سه‌رى به‌په‌له بۆ ئه‌و كێشانه بدۆزنه‌وه كه كۆمسیۆن تواناى چارهسهركردنیانى نییه.