ئاوات شێخ جه‌ناب : ساخته‌كارییه‌كانی یه‌كێتی پاداشتی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌

یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ئه‌و هێزه‌ی كه‌له‌ 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 به‌ ڕێكه‌وتنێكی ژێر به‌ ژێر له‌گه‌ل میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی شاری كه‌ركوك به‌ خاك و خه‌ڵكه‌وه‌ راده‌ستكرد،جارێكی تر یه‌كێتی له‌ 12ی ئایار چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له‌ هه‌لبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رووی هه‌موولایه‌كی سپی كرده‌وه‌و ده‌ستی خسته‌ ناو ده‌رئه‌نجامه‌كانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و به‌ دڵی خۆی هه‌م سندوق و هه‌م ده‌نگی خه‌ڵكی گۆری ، ئه‌گه‌ر یه‌كێتی ئه‌و كاره‌ی ئه‌نجام نه‌دایه‌ شكستێكی گه‌وره‌ی هه‌لبژاردن ده‌بووه‌ قیسمه‌تی و خه‌ڵك سزای ده‌دان .
 
ئاواتی شێخ جەناب، پێشمەرگەی دێرین و ئەندامی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان،ڕایگەیاند: “یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ساختەکارییەکی گەورەی کردووە و بزووتنەوەی گۆڕان، بە ھیچ شێوەیەک دەرەنجامی ئەو ھەڵبژاردنانە قەبووڵ ناکات، ھەروەھا لەگەڵ ئەو لایەنانەی ساختەکاری لە دەنگەکانیان کراوە، ھاودەنگییەکمان پێکھێناوە، بۆ ئەوەی لە ڕێگەی کۆمسیۆنەوە داوای گەڕانەوەی دەنگە فەوتاوەکانمان بکەین”.
 
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆران ڕاشیگه‌یاند :” زانیاری ئەوەم لا نییە چ دەوڵەتێکی دیاریکراو ھاوکاریی ساختەکارییەکەی یەکێتی کردووە، بەڵام دەتوانین بڵێین، ئەو ساختەکارییە لە بەرامبەر پاداشتی ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکۆتبەر دراوە بە یەکێتی، ھەرچەندە ئەو حزبە بەھۆی کێشەی ناوخۆیی و ھەڵە سیاسییەکانییەوە کێشەکانی گەیشتوونەتە بنبەست، دواجار ئەو کێشانە ناچاری کردن کە چۆن شەرم لە دزینی نەوت و داھاتی ئەم وڵاتە نەکەن، شەرمیش لە دزینی دەنگی ھاووڵاتیان نەکەن”.
 
ئاوات شێخ جه‌ناب ده‌ڵێت :” ئەو ھێزەی یەکێتی کە پەلاماری گردی زەرگرتەی داوە، ”بەپێی لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس، بۆ کوشتنی سەرکردەکانی بزووتنەوەی گۆڕان تەقەی کردووە، بەڵام بەهۆی ئەو تەقانەوە هاووڵاتییەک گیانی لەدەست دا و چەند لایەنگرێکی گۆڕانیش بریندار بوون، بەڵام هیچ سەرکردەیەکی بزووتنەوەکەمان بەھۆی تەقەکانی یەکێتی شەھید نەبوون، دواجار ھێزەکەی یەکێتی بە خۆشیی خۆیان ڕایان نەکرد و ئێمەش وەڵاممان دانەوە”.
 
هه‌روه‌ها ده‌شڵیت :” میللەتی ئێمە میللەتێکی چەکدارە و مامۆستای زانکۆ چەکدارە، گۆرانیبێژ چەکدارە، گۆڕان لە ھەڵبژاردنەکانی پێشوودا ١٧ ھەزار دەنگی لە دەنگدانی تایبەت ھێناوە، ئەگەر ئەو ساختەکارییە نەبووایە، بێگومان بزووتنەوەی گۆڕان رێژەی دەنگەکانی لەناو ھێزی پێشمەرگە زیادی دەکرد، بەڵام ئێمە پێویستمان بە درووستکردنی ھێزی چەکدار نییە”.
Back to top button