چوارده‌ كاندیدی یه‌كێتی یاداشتێك بۆ دۆزینه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانیان ئاراسته‌ی حزبه‌كه‌یان ده‌كه‌ن

به‌ گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی ” خواكوڕك” چوارده‌ كاندیدی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له‌ یادداشتێكدا داوای ده‌نگه‌كانییان له‌ حزبه‌كه‌یان ده‌كه‌نه‌وه‌ و رایده‌گه‌یه‌نن، گومانییان له‌ ده‌نگی ده‌نگده‌ر و ئه‌نجامه‌كان هه‌یه‌.
 
ئه‌و كاندیدانه‌ی واژۆیان له‌سه‌ر یادداشته‌كه‌ كردووه‌، بریتین له‌: سه‌ردار حه‌مه‌ عه‌لی، شێرزاد ئه‌فه‌ندی، فه‌ره‌یدون نامدار، مامۆستا جه‌عفه‌ر، كلسوم كه‌ریم، رێزان شێخ دلێر، عه‌تا عه‌بدوڵڵا، رێبوار محه‌مه‌د حه‌مه‌دئه‌مین، هه‌ڵكه‌وت عه‌بدولڕه‌حمان، زانا بێستون عه‌لی، شیراز میراوده‌لی، سه‌رخێڵ سابیر فه‌ره‌ج، شاباز مه‌جید ئه‌حمه‌د، چیا زه‌نگه‌نه‌.
 
له‌ یاداشتی چوارده‌ كاندیده‌كه‌ی یه‌كێتی دا هاتووه‌ كه‌ گومانیان هه‌یه‌ له‌ ده‌رئه‌نجامه‌كانی هه‌لبژاردن و ئه‌و داتایانه‌ی له‌ بنكه‌كانی ده‌نگدانه‌وه‌ پێمان گه‌یشتووه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كۆمیسیۆن جیاوازی زۆره‌.
 
چوارده‌ كاندیده‌كه‌ی یه‌كێتی داوا له‌ حزبه‌كه‌یان ده‌كه‌ن ” ژماره‌ی راستی ده‌نگی كاندیده‌كانمان پێبدرێت، له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی چه‌ند صندوقێكی ده‌نگدان له‌ شارو شارۆچكه‌كان تا به‌راوورد بكرێت له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌نجامه‌ نافه‌رمییانه‌ی كه‌ راگه‌یه‌ندراوه‌ چونكه‌ ئێمه‌ گومانمان هه‌یه‌ له‌ ده‌نگی ده‌نگده‌ر و ئه‌نجامه‌كان”.
 
هاوكات له‌گه‌ڵ بڵاو كردنه‌وه‌ی یاداشتی چوارده‌ كاندیده‌كه‌ی یه‌كێتی شه‌ش لایه‌نی سیاسی كوردستان، گومانییان له‌ ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن هه‌یه‌ له‌ سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و كه‌ركووك و یه‌كێتی تۆمه‌تبارده‌كه‌ن به‌ ته‌زویرو داوای دووباره‌ جیاكردنه‌وه‌ و هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ده‌كه‌ن به‌ده‌ست.
Back to top button