جۆره هاكێكی سه‌یر به‌ناوی نووسه‌رانی كورد له نێو فه‌یسبووك بڵاو ده‌بێته‌وه

خواكوڕك
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه له‌نێو فه‌یسبووك لینكێكی ڤیدیۆیی به‌ناوی چاودێرانی سیاسی و نووسه‌ران و كه‌سایه‌تی كورد، به‌تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی نزیكن له پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه، بڵاو بۆته‌وه و بۆ فانه‌كانی ئه‌و كه‌سایه‌تیانه له رێگه‌ی ماسنجه‌ری فه‌یسبووكه‌وه ره‌وان ده‌كرێن.
زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی ئه‌و جۆره لینكه‌یان به‌ناو كراوه له ئه‌كاونته‌كانی خۆیان ئاماژه‌یان پێكردووه و هاوڕێكانیان ئاگادار كردۆته‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كلیك له‌سه‌ر لینكه‌كه نه‌كه‌ن، چونكه ده‌بێته هۆی دروست بوونی كێشه بۆ كۆمپیوته‌ر و هاك بوونی ئامێره‌كه‌یان.
لینكه‌كه له رێگه‌ی نامه‌یه‌كه‌وه بۆ ماسنجه‌ری هاوڕێكانی ئه‌و كه‌سایه‌تیانه ده‌چێت و له شێوه‌ی فایلێكی ڤیدیۆیی ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام له راستیدا فایلێكی شكاندنی كۆده‌كانه ره‌نگه ببێته هۆی دروست بوونی كێشه بۆ كۆمپیوته‌ر و هاك بوونی ئامێره‌كان.