ئاڤێستا گروپ له‌ رێگه‌ی دادگاوه‌ داوای قه‌رزه‌كانی له‌ شاسوار عبدالواحید ده‌كات

كۆمپانیای ئاڤێستا گروپ كە كاری دیزاین و دیڤلۆپكردنی بۆ وێبسایتی كەناڵی ئێن ئاڕتی و سەرجەم وێبسایت و خزمەتگوزارییەكانی گروپی نالیا كردووە، رایدەگەیەنێت “قەرزارمانن و ماوەیەكی زۆرە كرێی هۆستەكەیان نەداوە”.
 
لەروونكردنەوەیەكی كۆمپانیاكە، ئاماژە بەوە كراوە “لەرۆژی ٢ـی ئایارـی ٢٠١٨ـوە، وێبسایتی كەناڵی ئێن ئاڕ تی و سەرجەم وێبسایت و خزمەتگوزاریەكانی گروپی نالیا ڕاگیراون بەهۆی پارە نەدانەوە”.
 
لەروونكردنەوەكەدا جەخت لەسەر ئەوە كراوەتەوە “كەناڵێ ئین ئاڕتی و كۆمپانیای نالیا ماوەیەكی زۆرە كرێی هۆستەكەیان نەداوە بەو هۆیەوە ئێمە ئاگادارمان كردونەتەوە لەلایەن دادنوسی سلێمانی و سەرجەم وێبسایت و خزمەتگوزاریەكانی ئەو دامەزراوەیە وەستێنراوە تا قەرزەكان دەدرێتەوە”.
Back to top button