په‌رله‌مانی عێراق به‌ئاماده‌بوونی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان كۆده‌بێته‌وه
بڕیارە ڕۆژی شەممە ١٨ی٥ی٢٠١٨ پەرلەمانی عێراق لە كۆبوونەوەیەكدا بە ئامادەبوونی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن تاوتوێی پرسی هه‌ڵبژاردن و ناره‌زایه‌تی لایەنە ناڕازییەكان بكات،لایه‌نه ناڕازییه‌كان هەوڵدەدەن په‌رله‌مان بڕیارێك بەسەر كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌لبژاردنه‌كاندا بسەپێنن بۆ جیاكردنەوەی دەنگەكان بە (یدوی) بەشێوەیەكی ڕێژەیی، بۆئەو مەبەستە ٨١ پەرلەمانتار واژۆیان كۆكردووەتەوە.
لەسەر ئاستی كوردستان تەنها یەكێتی رازییه به ئه‌نجامه‌كانی هه‌لبژاردن، پارتی دیموكراتی كوردستان ئەنجامی سلێمانی‌و هەڵەبجە ڕەتدەكاتەوە، هاوكات پارتی ئاماده‌ی ده‌ربڕیووه بۆ جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به (یدوی) تەواوی حزبەكانی دیكە كۆی پڕۆسەكە ڕەتدەكەنەوەو داوای دووبارە ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردن دەكەن‌و پێیانوایە سیستمی جیاكردنەوەو ژماردنی ئەلیكترۆنیی دەنگەكان دەستكاریی كراوەو ئەنجامەكان “ساختەن.”
لەسەر ئاستی عێراقیش ناڕەزاییەكان لە فراوان بووندان‌و زۆربەی سوننەكان ناڕازین‌و لەناو شیعەكانیشدا حەیدەر عەبادی سەرۆكوەزیرانی عێراق دیارترینی ناڕازییەكانە.
لای خۆیه‌وه د.موسەنا ئەمین، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی عێراق باسلەوەدەكات پەیوەندی نێوان ناڕەزاییەكانی كوردستان‌و عێراق “هاوبەشییە لە یەك جۆر زوڵم كە ساختەكاریی هەڵبژاردنە.”
موسه‌ننا ئه‌مین گوتی”ئەو سندوقانە ٣ ڕۆژە لە دەستێكی نائەمیندایە‌و پارێزراو نییە، دوو ڕۆژە 200 سندوق لە سلێمانیەوە هێنراونەتە بەغداد، جگە لە هێزە ئەمنییەكان هیچ چاودێرێكی لەگەڵدا نەبووە، كێ متمانەی بەم سندوقانە هەیە بیانژمێرێت؟.”
خواكوڕك لە زاری سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە زانیویەتی، لە كۆبوونەوەكەی ڕۆژی شەممەی پەرلەماندا هەوڵدەدرێت ئەوەبەسەر كۆمسیۆنی هەڵبژاردندا بسەپێنرێت كە ڕێژەی لە% ٥ ژه ٢٥ی سندوقەكانی دەنگدان لە ناوچە جیاوازەكان بەدەست جیابكرێنەوەو بەراورد بكرێن لەگەڵ ئەنجامی ئەلیكترۆنی.
سه‌رچاوه‌كه به خواكوڕكی ڕاگه‌یاند :”كۆمسیۆن ناوێرێت سندوقەكان بكاتەوە، چونكە ئابڕوچوونی گەورەی تێدایە، هەربۆیە كاردەكرێت پەرلەمان ئەوەبەسەر كۆمسیۆندا بسەپێنێت.”
چاوه‌ڕێین بزانین رۆژی شه‌مه په‌رله‌مانی عێراق چی بڕیارێك ئه‌دات