عه‌لی حسێن : پارتی له‌ قۆناغی یه‌كه‌مدا هاوپه‌یمانیه‌تی كوردوستانی دروست ده‌كات

ده‌رئه‌نجامی پرۆسه‌ی ده‌نگدانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرابوو ، هه‌ندێك هێزی سیاسی له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ئیقلیمی خه‌ونیان به‌ دابه‌زینی ده‌نگ و كورسییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌ ده‌بینی و هه‌ندێك جاریش ده‌نگی ده‌هۆڵه‌كانیان ئاگری شه‌ری ناوخۆی خۆش ده‌كردو ده‌گه‌یشته‌ كه‌شكه‌ڵانی فه‌له‌ك ، به‌ڵام خه‌ونه‌كه‌یان نه‌هاته‌دی و خه‌ڵكی كوردستان به‌ متمانه‌وه‌ ده‌نگه‌كانی خۆیان به‌خشییه‌وه‌ به‌ پارتی دیموكراتی كوردستان و به‌ پێشه‌نگی مایه‌وه‌ .
 
عەلی حوسێن، بەرپرسی پەیوەندییە نیشتیمانییەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند: “هەر لە كاتی بانگەشەكاندا لایەنە عێراقییەكان باسی هەرێمی كوردستانیان دەكرد كە ئەمە ئیجابی بوو و، ئێمەیش وەڵاممان بۆیان هەبوو، بەڵام لە دوای دەرچوونی ئەنجامەكان، هیچ لایەنێكی سوننە و شیعە بەو شێوەیە بەهێز نین وەكو پێشوو زۆرینە بن، بۆیە ئێستا بە لایەنی كەمەوە دەبێ سێ قەوارە لەگەڵ كوردیش بتوانێ حكوومەت دروست بكات، لەبەر ئەوە، ئاسان نییە بتواندرێت بە زوویی حكوومەت پێك بهێندرێت”.
 
بەرپرسی پەیوەندییە نیشتیمانییەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان راشیگەیاند:”ئەوەی گرینگە، لە قۆناغی یەكەمدا ئێمە هەوڵ دەدەین هاوپەیمانییەكی كوردستانی دروست بكەین، كە چۆن دەگەینە رێككەوتن ئەوە جیایە، دواتریش گفتوگۆ لەگەڵ ئەو لایەنە عێراقیانە دەكەین كە بڕوایان بە شەراكەتە و تا چەند پابەندی رێككەوتن و دەستووری عێراق دەبن، بۆ ئەوەی داواكاریی ئێمە جێبەجێ بكەن، هەروەها چەندین گرفتیشمان هەن كە پێویستە لەم كابینەیەدا چارە بكرێن”.
 
هه‌روه‌ها عه‌لی حوسێن به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌ نیشتیمانیه‌كانی پارتی گوتیشی : “ئەمەریكا هەوڵ دەدات رۆڵی هەبێت لە حكوومەتدا و لەگەڵ لایەنە عێراقییەكان و هەرێمی كوردستان قسە دەكات، ئێمەیش كێشەمان نییە و دەمانەوێت پەیوەندیمان لەگەڵ هەمووان باش بێت، بەڵام ئەوەی گرینگە، كێ ئامادە بێت داواكاریی ئێمە قبووڵ بكات، لەگەڵ ئەودا گفتوگۆ دەكەین”.
Back to top button