یان کوبیش پێویسته کۆمیسیۆن به زووترین كات ده‌ست به لێكۆلینه‌وه له سكالاكان بكات
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ شاندێكی شه‌ش لایه‌نه نارازیه‌كانی هه‌لبژاردن سه‌ردانی ئۆفیسی سه‌ره‌كی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیان كرد له هه‌ولێر, نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ کاروباری عێراق، داوا له كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات، به‌زوویی ده‌ست به لێكۆڵێنه‌وه له سكاڵاکانی په‌یوه‌ست به پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه بکرێت.
یان كوبیش، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق رایگەیاند: “داوا لە کۆمیسیۆمی سەربەخۆی باڵای هەڵبژاردن دەکەم دەستبەجێ و بە تەواوەتیی لێکۆڵینەوە لە هەموو سکاڵاکانی پەیوەست بە پرۆسەی هەڵبژاردنەوە بکات”.
نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق هه‌روه‌ها، بەپێویستی دەزانێت: “کۆمیسیۆن بەپەلە دەستبەکار بێت لە پێناو وەڵامدانەوەی جدی هەموو سکاڵاکان و ئەگەر پێویستیش بێت ئەوا دەنگەکانی چەند شوێنێکی دیاریکراوی وەک کەرکووک بە دەست بژمێردرێنەوە.”کوبیش هەروەها داوا دەکات”ئەم پڕۆسەیە زۆر بە شەفادانە بەڕێوە بچێت، ئەمەش لە پێناو بەهێزکردنی متمانە بە پرۆسەکە. نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق ئامادەیی نەتەوە یەکگرتووەکانیشی بۆ پێکەشکردنی یارمەتیی دەربڕیوە.
یان کوبیش هه‌روه‌ها داوا له هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌کات: ” پابەند بن بە چارسەری کێشەکانی پەیوەست بە هەڵبژاردن لە رێگەی کاناڵە یاساییەکانەوە”.
لەدوای بڵاوکردنەوەی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، چەند لایەنێک لە هەرێمی کوردستان و هەروەها بەرەی تورکمانی و چەند لیستێکی عەرەبی لە کەرکووک، ناڕەزایەتییان سەبارەت بە ئەنجامەکان دەربڕی و پێیانوایە ساختەکاری کراوە و داوا دەکەن دەنگەکان بە دەست بژمێردرێنەوە و تەنانەت ئەو لایەنانەی لە هەرێمی کوردستانن داوا دەکەن هەڵبژاردن دووبارە بکرێتەوە.