كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆی شاره‌كانی كوردستان بزانه‌.

به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان،پێشبینیه‌كانی كه‌ش و هه‌وای بۆ ئه‌مڕۆ هه‌ینی 18ى5ى2018, بڵاوكرده‌وه‌.”

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێم كه‌شوهه‌واى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 18ى ئایار، شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بڵاوكرده‌وه‌ و به‌پێى پێشبینیه‌كه‌ش ئه‌مڕۆ له‌ سه‌رجه‌م شاره‌كانى هه‌رێم ئاسمان خۆرى ته‌واو ده‌بێت.

به‌پێى پێشبینیه‌كه‌ى كه‌شناسى هه‌رێم ئه‌مڕۆ به‌رزترین پله‌ى گه‌رما له‌ كه‌ركوك تۆمارده‌كرێت كه‌ 34 پله‌ى سه‌دییه‌، نزمترین پله‌ى گه‌رماش له‌ دهۆك تۆمارده‌كرێت 18 كه‌ پله‌ى سه‌دییه‌.

 

Back to top button