به‌په‌له‌… كۆمسیۆن له‌م كاته‌دا لیست و كاندیده‌ براوه‌كان ئاشكرا ده‌كات.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ عێراق، راده‌گه‌ێنێت.”

به‌پێی چه‌ند زانیارییه‌ك كه‌ ده‌ست ماڵپه‌ڕی (خواكوڕك) كه‌وتووه‌، ئیواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 18ی5ی2018، ۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ عێراق، ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانیه‌كه‌ی رۆژی 12ی ئایار ئاشكرا ده‌كات.

هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان، كۆمسیۆن ئه‌مڕۆ ژماره‌ی كورسی و كاندیده‌ ده‌رچووه‌كان ئاشكرا ده‌كات، گه‌ر هاتوو هیچ كێشه‌یه‌ك درووست نه‌بێت.”

ئه‌وه‌ی شیاوی گوتنه‌.” هه‌ڵبژاردنی په‌ره‌له‌مانی عێراق بۆ خولی چواره‌م له‌ 12ی5ی2018 له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراق به‌ڕیوه‌چوو، تێیدا چه‌ندین لیست و قه‌واره‌ی سیاسی سه‌ركه‌وتنیان تێدا مسۆگه‌ر كرد.

Back to top button