شه‌ش رێنمایی بۆ تواندنه‌وه‌ی چه‌وری وورگ و رزگاربوون له‌قه‌ڵه‌وی.

خانمان و پیاوان بەشێکی زۆریان کێشەیان لەگەڵ ناڕێکی لەشیان هەیە، بەتایبەت زیادبوونی کێشی ورگیان کە سیمایەکی ناشرینی هەیە و دەبێتەهۆی شەرمەزاری و ناتوانن بە ئاسانی هەموو جلوبەرگێک بپۆشن.”

بێگومان ئەو کەسانەی چەوریەکی زۆر لە ورگیاندا کۆدەبێتەوە بەدوای خێراترین چارەسەدا دەگەڕێن، تا لەو بەشە زیادەی لەشیان ڕزگاریان بێت، بەڵام هیچ ئامانجێک بێ ماندووبوون و هەوڵدان نابێت، دەکرێت بۆ ماوەیەکی زۆر ئەم ڕێنماییانە پەیڕەو بکەیت.

1-واز لە خواردنی چەوری و زیانبەخش و ناتەندروست بهێنە، بۆ ماوەیەک هەوڵبدە ئەو خۆراکانە بخۆیت کە بڕێکی زۆر ئۆمیگا 3 تێدایە، یاخود بەشێوەی کەپسول بیخۆ لانی کەم هەفتانە سێ جار، لەگەڵ ئەوەشدا بەکارهێنانی زەیتی ماسی باشترین سەرچاوەی ڤیتامینە کە لەش پێویستی پێیەتی و وزەت پێدەبەخشێت و چالاکت دەکات و یارمەتی توانەوەی چەوری لەش دەدات.

2-خواردنی سەوزە و میوە بکەرە ژەمێکی سەرەکی ڕۆژانە، چونکە چەوری و کالۆری تێدانییە و دەبێتە توانەوەی چەوری لەشت.

3-واز لە هەموو ئەو خۆراکانە بهێنە کە چەوری زۆرە، وەک ماست و شیر هەوڵبدە کەم چەوری بەکاربهێنە.

4-لەبری خواردنی برنجی سپی و ئاسایی، برنجی بۆر بخۆ و ئاردی بۆر بەکاربهێنە لە دروستکردنی خواردنەکاندا، چونکە بڕی نیشاستە و شەکر تێیدا کەمە و نابێتەهۆی قەڵەوی.

5-خواردنەوەی بڕێکی زۆری ئاو بە درێژایی ڕۆژ، چونکە ئاو هۆکارێکە بۆ توانەوەی چەوری لەش بەتایبەت لەکاتێکدا کە گەدەت خاڵیە، جگەلەوەی ئارەزووی خواردنت کەمدەکاتەوە و واتلێدەکات کەمتر خۆراک بخۆیت، سوڕی خوێنت چالاکدەکات.

6-ئەنجامدانی ڕاهێنانی وەرزشی باشترین ڕێگایە بۆ بوونی لەشێکی ڕێک و توندکردنەوەی لەش و بەهێزبوونی ماسولکەکانت، جگەلەوەی وەرزشکردنی لە نەخۆشیەکانی دڵ دەتپارێزێت، پێویستە ڕۆژانە لە هەفتەیەکدا 10 کاتژمێر وەرزش بکەیت بۆ ئەوەی کێشەی کۆبوونەوەی چەوری لە لەشتدا نەمێنێت و بتوێتەوە، بەڵام بەشێوەیەکی ڕێک، بەڵام پێویستە پرس بە ڕاهێنەری شارەزا یان پزیشک بکەیت بۆ ئەوەی هەڵە وەرزش نەکەیت و ببێتەهۆی نەخۆشیەکی دیکە.

Back to top button