خانمان دەتوانن بەم جۆرە مووی زیادەی سەروو لێوەكانیان لابەرن.
بۆ لابردنی مووی زیادەی سەروو لێوەكان، خانمان واباشترە پەنابەرنە بەر بەكارهێنانی هۆكاریی سروشتی نەك بەكارهێنانی گیراوەو ئامادەكراوە بازرگانییەكان كە بەهۆیەوە لەوانەیە پێستی دەمووچاویان دووچاری تامێسك بكات.”
لەو پێكهاتە سروشتیانەش بریتین له:-
1-تێكەڵەی زەردەچەوەو شیر:-
كەوچكێكی گەورە لە زەردەچەوە لەگەڵ نزیكەی كەوچكێكی گەورە لە شیر باش تێكەڵبكەو بیدە لەمووەكانی سەروو لێو، ئەم تێكەڵەیە بۆماوەی 20 بۆ 30 خولەك بە پێستەكەوە بهێڵەرەوە تا وشكدەبێتەوە پاشان بەیەك ئاراستەدا پێستەكە لەو تێكەڵە وشكهەڵاتووە پاكبكەرەوە دەبینیت كە لەگەڵ لێبوونەوەی تێكەڵەكە مووەكانیش لاچوون.
2-سپیایی هێلكەو نیشاستە:-
سپیایی هیلكەیەك لەگەڵ كەوچكێكی گەروە نیشاستە تێكەڵبكە بەباشی و بیخەرە سەر مووكانی سەروو لێو، ئەم تێكەڵەیە بۆ ماوەی 20 تا 30 خولەك بهێڵەرەوە تا بەتەواوی وشكدەبێتەوەو پاشان بە پاككردنەوەی پێستەكە لەو پێكهاتەیە بەیەك ئاراستەدا دەبینیت تێكەڵكە لەگەڵ خۆی مووە زیادەكانی هەڵگرتووە، لەگەڵ بەردەوامیی بەكارهێنانی ئەم پێكهاتەیە هەست بە لاوازبوونی مووەكانی سەروو لێو دەكەیت.
3-هەویری شەكر:-
كەوچكێكی گەورە لە شەكر لەگەڵ كەوچكێكی گەورە لە ئاوی لیمۆ و كەمیك ئاو تێكەڵبكەو پاشان بۆماوەی چەند خولەكێك بیخەرە سەر ئاگر تا دەبێتە هەویرێكی ئەستور و دواتر دایبگرە تا سارد دەبێتەوەو بیخەرە سەر مووەكانی سەرووی لێو، ئەم پێكهاتەیە بۆ ماوەی 20 تا 30 خولەك بخەرە سەر مووەكان تا پێوەی وشكدەبێتەوە، دواتر بەئاراستەیەكدا هەویرە وشكهەڵاتووەكە لەپێستەكە بكەرەوە تێبینی دەكەیت كە هەویرەكە لەگەڵ خۆیدا مووە زیادەكانیشی هەڵكێشاوە.