ههنگاوهكانی ئهمریكا دژ به ئێران
دوێنێ پێنجشەممە 17ی5ی2018 لە درێژەی گەمارۆ و سزاکانی سەر كۆماری ئیسلامی ئێران ، دوو ئەندامی حزبوڵای لوبنان و پێنج کۆمپانیا و دامەزراوەی پەیوەندیدار بەو گرووپەی سزا دا.
وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا بڵاویکردووەتەوەو ڕایگهیاند:” عەبدوڵا سەفیەدین، نوێنەری حزبوڵا لە ئێران و محەمەد ئیبراهیم بازی، یەکێک لە دابینکەرانی داراییەکانی حزبوڵای سزا داوە”.
ئەو کۆمپانیایانەی کە گەمارۆو سزایان خراوەتە سەر، بریتین لە “خزمەتگوزاریی وزە لە بەلجیکا، کۆمپانیای نەوت و بەرهەمە نەوتییەکان لە گامبیا، کۆمپانیای سەرمایەدانانی ئەفریقا – ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵکەوتوو لە لوبنان و کۆمپانیایەکی هەناردە و هاوردە لە لوبنان”.
لای خۆیهوه ئەستیۆن منوچێن، وەزیری خەزێنەداریی ئەمریکا ڕایگەیاند: “حکوومەتی ئەمریکا لە هەر دەرفەتێکدا تۆڕ و ڕایەڵەکانی تیرۆری حزبوڵا و ئێران، بەتایبەت ئەوانەی پەیوەندییان بە بانکی ناوەندیی ئێرانەوە هەیە، لەقاو دەدات و بە سزادانیان چالاکییەکانیان پەک دەخات.
هاوكات دوێنێ وتهبێژى وهزارهتى دهرهوهى ئهمريكا، (هێزهر ناوێرت)، دوێنێ به رۆژنامهوانانى راگهياند، “ئهمريكا كار بۆ پێكهێنانى هاوپهيمانييهكى نوێ دهكات”
هێزهر ناوێرت گوتیشی :: “ئهمريكا وڵاتانێكى زۆر له جيهاندا كۆدهكاتهوه به ئامانجى چاودێريكردنى كۆمارى ئيسلامى ئێران و بهدواداچوونى ئهو ههوڵانهى تاران دهيان دات بۆ تێكدانى سهقامگيرى و ئاسايشى ناوچهكه”.