تا دووچارى ئازار نه‌بیت ڕۆژووه‌كه‌ت به‌م شێوه‌یه‌ بشكێنه‌

به‌گشتى ڕۆژوان له‌دواى شكانى ڕۆژووه‌كانیان كۆمه‌ڵێك هه‌ڵه‌ى خۆراكى ده‌كه‌ن كه‌ ده‌بێته‌ هۆى دروست بوونى ئازار له‌ گه‌ده‌ و ڕیخۆڵه‌دا و هه‌ڵئاوسانى ورگ و سكچوون.
باشترین ڕێنمایى خۆراكى بۆ ڕۆژووشكاندن :-
• سه‌ره‌تا پێویسته‌ به‌ كوپێك ئاو له‌گه‌ڵ دوو ده‌نك خوورما ، یان خوورما به‌ كوپێك شیر بخۆره‌وه‌ ، هه‌وڵ بده‌ له‌ كوپێك زیاتر ئاو نه‌خۆیته‌وه‌ ، چونكه‌ زۆر خواردنه‌وه‌ى ئاو ئازارى گه‌ده‌ زیاد ده‌كات .
• پاشان هه‌وڵ بده‌ شله‌مه‌نییه‌ك بخۆیت ، باشتروایه‌ شۆربایه‌كى سه‌ووزه‌وات بخورێت ، چونكه‌ ووزه‌ت پێ ده‌به‌خشێت .
• پاشان دواى خواردنى شۆرباكه‌ ،ده‌ست بكه‌ به‌ خواردنى ژه‌مه‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌ت ، گرنگ له‌وه‌دایه‌ ژه‌مى چه‌وور و سووره‌كراو و قورس و به‌هارات نه‌خورێت .
• هه‌وڵ بده‌ شیرینى زۆر نه‌خۆیت ، خوورما له‌ هه‌موو جۆره‌ شیرینییه‌كان باشتره‌ .
• باشتروایه‌ به‌رهه‌مه‌ دانه‌وێڵه‌یى و پرۆتین بخورێت ، به‌تایبه‌تى له‌ كاتى پارشێواندا چونكه‌ به‌ته‌واوى هه‌ست به‌ تێر بوون ده‌كه‌یت .
• میوه‌ و سه‌ووزه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر سفره‌ى ڕۆژووشكاندن ئاماده‌ بێت ، چونكه‌ ناهێڵن ئازار له‌ گه‌ده‌ دروست ببێت .
 
له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.
Back to top button