باری ده‌رونی زۆنی سه‌وز و سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی
دانا مه‌نمی
زۆر لێمان مه‌علومه و تێده‌گه‌ین كه بۆچی میدیا و میدیاكاران و هه‌ندێك فه‌ریكه نوسه‌رو رۆشنبیر‌و چاودێری سیاسی له نێو بزوتنه‌وه‌ی گۆران و كۆمه‌ڵی ئیسلامی و بالێك له ینك قه‌ڵس بوون له سه‌ردانه پڕشكۆو هه‌یبه‌ته‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی و شاندی یاوه‌ری بۆ به‌غدا له 29 ئه‌یلولی 2016 ، له 29 ئه‌یلوله‌وه له نێو په‌ڕی رۆژنامه‌و سایت و مالپهرهكانیان له چاوپێكه‌وتنه‌كانیان له شاشه‌ی تیڤیه‌كانه‌وه هه‌ست به تێكچوونی ده‌روونی و شپرزه‌ی و دۆخی داڕماوی سایكۆلۆژیان ده‌كرێت كه ڕیسه‌كه‌یان له به‌غدا بووه‌ته‌وه به خوری ! بزوتنه‌وه‌ی گۆران له‌و جۆره حزبانه‌یه كه په‌ند له مێژووی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان وه‌رناگرێت ، ینك بۆخۆی وازی له كلتوری ده‌مشڕی و جنێودان و تشهیرو هۆنینه‌وه‌ی بوختانی سیاسی هێناوه كه سابیقهو بوعدێكی مێژووی له‌گه‌ڵیدا هه‌بووه ، تازه به تازه گۆران له هه‌وڵی زیندووكردنه‌وه‌ی ئه‌و كلتوره‌یه كه ینك فرێیداوهته زبڵدانه‌وه ، هه‌ربۆیه گۆران نهدهرس و په‌ند له مێژووی خۆی وه‌رده‌گرێت ، نه‌له ناوخۆی كۆمه‌ڵگای كوردی و نهلهدهرو نه‌له جیرانهكانیش وه‌رناگرێـت . سه‌رۆك بارزانی ئه‌كته‌رێكی سیاسی به‌هێزو خاوه‌نی سه‌رمایه‌ی ڕه‌مزی و به‌هاو نۆرمی تایبه‌ت به خۆیه‌تی ، هه‌میشه دوربین و حه‌وسه‌ڵه گه‌وره و به عه‌قلی لوقمانی حه‌كیم و به سه‌بری ئه‌یوب ڕاستگۆیانه و كوردانه‌و بوێرانه هه‌نگاوی ناوه ، سه‌ده‌یه‌ك كورد ترسی هه‌بوو له ده‌ربڕینی سه‌ربه‌خۆی سیاسی و مافی چاره‌ی خۆنوسین ، به‌ڵام سه‌رۆك بارزانی له بانگیشتی ئه‌مجاره‌یدا زۆر به ووردی بیر‌و ڕای ئاڵوگۆڕ كردووه له‌سه‌ر پرسی سه‌ربه‌خۆی سیاسی و مافی چاره‌نووسی خه‌ڵكی كوردستان سه‌رۆك بارزانی هه‌نگاوه‌كانی له‌به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی ڕاستگۆی سیاسی سه‌ختدایه‌و له چه‌ندین چاوپێكه‌وتن و دیداری نێوخۆی و نێوده‌وڵه‌تیدا مه‌شروعی سه‌ربه‌خۆی سیاسی و مافی چاره‌ی خۆنوسینی وروژاندووه ، سه‌رۆك بارزانی فریادره‌سێكه كه كورد ده‌گه‌یه‌نێته دوامهنزلی كوردایه‌تی و شه‌مه‌نده‌فه‌ری ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌گه‌یه‌نێته دوا وێستگه‌ی بریاردان ، هه‌ربۆیه له چاوپێكهتنێكدا له كه‌ناڵی ڕووداو سه‌رۆك بارزانی ده‌لێت : من ئه‌گه‌ر دڵنیانه‌بم كه‌كاتی دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردستانه ، سه‌ركێشی به نهتهوهكهمهوه ناكه‌م . نوری مالیكی له ساڵی 2014 كاتێك له ویلایه‌تی سییه‌مدا شكستی هێنا و به‌رده‌وام به درێژای ئه‌م دووساڵه له هه‌وڵی گه‌رانه‌وه‌یه بۆ سه‌ر كورسی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ، له‌سه‌ر ئاستی عێراق سوودی له ململانێ مه‌زهه‌بی و ململانێ سیاسییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا وه‌رگرتووه و به‌شێكی ئه‌و ململانێیانه‌ی قۆستووه‌ته‌وه ، له‌په‌رله‌مانی عیراق په‌رله‌مانتارانی وه‌كو ( عالییه نوسه‌یف و هه‌یسه‌م جبوری و حه‌نان فه‌تلاوی ) به‌شێكن له ئه‌جێنداو ده‌ورو رۆڵی پلانگێری مالیكی ئه‌گێڕن ، له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستانیش به سوود وه‌رگرتن و قۆستنه‌وه‌ی ژینگه‌ی سیاسی كه له نێوان هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان لێكترازاوه، له زۆنی سه‌وز نیلی دا بالێك له یه‌كیتی و بزوتنه‌وه‌ی گۆران و كۆمه‌ڵی ئیسلامی كارت و ئۆپشنی ده‌ستی مالیكی و حزبی ده‌عوه‌ن به هاوكاری كۆماری ئیسلامی ئێران كار بۆ دوباره گه‌رانه‌وه‌ی نوری مالیكی ده‌كه‌ن . كه‌واته مالیكی له به‌غدا جگه له عالیه نوسه‌یف و هه‌یسه‌م جبوری و حه‌نان فه‌تلاوی دۆست و به‌كرێگیراوی تریشی هه‌یه كه شانازیان پێوه بكات به تایبه‌ت دۆسته‌كانی مالیكی له بزوتنه‌وه‌ی گۆران (هوشیار عبدوڵا و سروه عبدالواحید ) و له كۆمه‌ڵی ئیسلامی ( سۆران عومه‌ر) و له یه‌كێتی نیشتیمانیش ( شانازی برایم احمد ) ی هه‌یه ، هه‌موو ئه‌مانه‌و هاوشێوه‌كانیان پیشبڕكیانه بۆ خۆفرۆشتن خۆههراجكردن و ته‌سلیم بوون به ئهمرو نه‌هییه‌كانی نوری مالیكی و كۆماری ئیسلامی ئێران . هه‌موو كوردان له پارچه‌كانی تریش لێیان مه‌علومه كه كئ كوردایه‌تی ده‌كات و كێش عیراقچیتی ! وهبه ئیعازی كێ و له‌سه‌ر ده‌ستی كێ موچه‌و بودجه‌ی خه‌ڵكی كوردستان بڕا ! پره‌نسیپه‌كانی دیموكراسیه‌ت له زۆنی سه‌وز نیلی دا به هه‌واو هه‌وه‌س و میرغه‌زه‌بی پراكتیزه ده‌كرێت ، ئه‌و كه‌ڵه‌گای و خۆبواردن و خۆدزینه‌وه له به‌رپرسیاره‌تی و له‌وه‌ی هه‌مووان هاوبه‌ش و شه‌ریكن له باشی و خراپی حوكمرانیه‌تی له هه‌رێمی كوردستان گۆران و باڵێك له ینك و كۆمه‌ڵی ئیسلامی ناكاته شامی شه‌ریف و له واقیعه‌كه نابورێن !! ئه‌و عه‌قڵه میزاجی و ده‌مارگیرییه فره كویغاییهی زۆنی سه‌وز نیلی كه وه‌زیفه‌ی سه‌ره‌كیان یاریكردنه به چاره‌نوس و گه‌وجاندن و ئه‌تككردنی دانیشتوانه‌كه‌ی خزمه‌ت به ئه‌زمونی سیاسی وئیداری و سه‌قامگیری ته‌نانه‌ت زۆنی سهوزنیلیش ناكات ، دانیشتوانی زۆنی سهوزنیلی نغرۆو گیرۆده‌ی ئه‌و عه‌قڵه فاشیزمه پۆپۆلیزمهن كه‌له سایه‌ی سه‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆران و بالێك له ینك و كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌ره‌و مه‌رگه‌سات و نغرۆ بوون ده‌رۆن . دروستكردنی دهولهَت پرۆسه‌ی پرۆسێسه ، پرۆسه‌ش قۆناغبه‌ندی یه وجوڵهكانی هێواش و له‌سه‌رخۆن كاری ئه‌مرۆو سبه‌ی نییه ، له‌سه‌ر ئاستی نێوخۆی و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و جیهانیش كه‌س هێنده‌ی سه‌رۆك بارزانی هوشیارو تێگه‌یشتوو نییه ، سه‌رۆك بارزانی وه‌كو خود ئه‌كته‌رێكی سیاسی گرنگ و دیپلۆماتكاریكی جیهانی یه و ئاماده‌یه له پێناو تاكه ئامانج و خواستی كورد كه دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردی یه هه‌موو قوربانیه‌ك بدات .