پاداشته‌كه‌ی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر له‌لایان ئێران سێ مه‌رجی تێدا بووه‌ بۆ یه‌كێتی

خواكوڕك سێ مه‌رجه‌كه‌ی ئێران، له‌مه‌ر پاداشته‌كه‌ی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر بۆ یه‌كێتی ئاشكرا ده‌كات، سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ر پێكراو، ده‌لێـ” ئاڵوگۆڕان ده‌نگه‌كان و گۆڕانكاری له‌ ده‌نگ دا، بۆ یه‌كێتی، له‌چوارچێوه‌ی سێ مه‌رج بووه‌، كه‌ تاوه‌كو ئێستا ئه‌م زانیاریانه‌ ئاشكرا نه‌بوونه‌، رێگایان پێنادرێت دزه‌ بكه‌نه‌ تاوه‌كو ئێستا هیچ میدیایه‌ك مه‌رجه‌كانی ئاشكرا نه‌كردووه‌”.

سه‌رچاوه‌كه‌ باوه‌ر پێكراو، به‌خواكوڕكی راگه‌یاندووه‌، یه‌كێتی له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو مه‌رجه‌كانی ئێران رازی بووه‌، به‌وه‌ی هیچ بریارێك نادات، تا ئێران ئۆكێ بۆ نه‌كات، له‌گه‌ڵ پارتی دا هیچ هاوبه‌شیه‌ك ناكات له‌پرسه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كان، هێزی پێشمه‌رگه‌ی یه‌كه‌ی حه‌فتا، ناخاته‌ به‌رده‌ست وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و ده‌بێت هێزی پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی له‌ ژێر فه‌رمانی ئێران دا بێت،

واتا سێ مه‌رج بووه‌

یه‌كه‌م: به‌بێ ئێران هیچ بریارێك نادرێت

دووه‌م : له‌گه‌ڵ پارتی به‌شداری هیچ پرسێكی نه‌ته‌وه‌ی كورد ناكات

سێهه‌م: پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی ده‌بێت له‌ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ بێت له‌ژێر فه‌رمانی ئێران بێت”.

هه‌رسێ مه‌رجه‌گه‌ له‌لایان باڵه‌ جیاوازه‌كانی ناو یه‌كێتی قبوڵكراو  بووه‌، له‌به‌رامبه‌ر هاوكاری كردنی یه‌كێتی بۆ به‌هێز بوونه‌وه و ته‌زوویری ده‌نگه‌كان”.

Back to top button