خواكوڕك … ڕیزبه‌ندی كاندیده‌كانی پارتی و ڕێژه‌ی ده‌نگه‌كانیان بڵاوده‌كاته‌وه
به گوێره‌ی ئاماره به‌راییه‌كان، له كۆی 11 كورسی پشكی دهۆك له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، پارتی دیموكراتی كوردستان به ته‌نها 10 كورسی به‌ده‌ستهێناوه و یه‌كگرتووی ئیسلامیش، كورسییه‌ك، هیچ حزبێكی دیكه‌ش له پارێزگای دهۆك ده‌نگه‌كانی نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی كورسییه‌ك به‌ده‌ستبهێنێت.
له پارێزگای دهۆك پارتی دیموكراتی كوردستان، 315 هه‌زار و 199ی ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه، دوای ئه‌ویش یه‌كگرتووی ئیسلامی 41 هه‌زار و 690 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه،هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری له پله‌ی سێه‌م دێت، كه 24 هه‌زار و 280 ده‌نگی هێناوه، یه‌كێتیش نیشتمانی كوردستان له پله‌ی پێنجه‌م دێت له پارێزگاكه و 23 هه‌زار و 197 ده‌نگی هێناوه، نه‌وه‌ی نوێش 17 هه‌زار و 318ی ده‌نگی هێناوه، به‌ڵام هیچ یه‌كێك له‌وانه نه‌یانتوانوه كورسی له پارێزگاكه به‌ده‌ستبهێنن.
هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ خوولی چواره‌م رۆژی 12ی ئایار به‌ڕێوه‌چوو، به گوێره‌ی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان كه له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان یه‌كه‌مه و تا ئێستا 26 مسۆگه‌ر كردووه.