رۆژنامه‌ی ئێكسپێرتی رووسی: سه‌در میراتگری خێزانێكی شیعی ئایینییه‌ و نازناوی گه‌وره‌ ئایه‌توڵلایان هه‌یه‌

رۆژنامه‌ی “ئێكسپێرتی رووسی” له‌ راپۆرتێكدا باسی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كات و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، سه‌ركه‌وتنی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی سه‌در كاریگه‌ری له‌سه‌ر ره‌وشی ئێستای رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌بێت.
 
رۆژنامه‌ی “ئێكسپێرتی رووسی”نوسیوویه‌تی: به‌گوێره‌ی ده‌ره‌نجامه‌ به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی رۆژی ١٢ـی ٥ـی ٢٠١٨، هاوپه‌یمانی سائیروونی موقته‌دا سه‌در پێشه‌نگه‌ و له‌ سێ یه‌كی پارێزگاكانی عیراق ده‌نگی زۆرینه‌ی هه‌یه‌ و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ هه‌رایه‌كی گه‌وره‌ درووست بووه‌و لایه‌نگرانی سه‌در ده‌ستیان به‌ ئاهه‌نگگێڕان كردووه‌. به‌ڵام به‌ حوكمی ئه‌وه‌ی موقته‌دا سه‌در پشت به‌ كۆتای تائیفی و ئیتنیكی نابه‌ستێت بۆ دیاریكردنی پێكهاته‌ی نوێی په‌رله‌مانی عێراق پێناچێت رێگاكانی به‌رده‌می گۆڵڕێژبن.
 
رۆژنامه‌ی “ئێكسپێرتی رووسی” نوسیوشیه‌تی : “موقته‌دا سه‌در میراتگری خێزانێكی شیعی ئایینییه‌ و نازناوی “گه‌وره‌ ئایه‌توڵلا”ـیان هه‌یه‌، یه‌كێكن له‌ لایه‌نگرانی سیۆكراتی ئیسلامی (حوكمی ئایینی ئیسلام) هه‌یه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ ئێران هه‌یه‌ و ئه‌مریكاش به‌ دوژمنی خۆی ده‌یبینێ چونكه‌ ئه‌وكاتانه‌ی سوپای مه‌هدی دژی سوپای ئه‌مریكا شه‌ڕیان ده‌كرد، له‌ چاوی رێبه‌ره‌كه‌یانی دازانن.
 
گه‌وره‌ توێژه‌ی په‌یمانگای توێژنه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵات له‌ ئه‌كادیمیای رووسی “ڤلادیمێر ئیساییڤ” ئه‌مریكا زمانێكی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێستای عیراق دۆزیبووه‌وه‌، به‌ڵام بۆ حكومه‌تی سه‌درییه‌كان زۆر جیاوازه‌ و ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ناتوانێت كاریگه‌رییان له‌سه‌ر درووست بكات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌گه‌ر موقته‌دا سه‌در هه‌لی راسته‌قینه‌ی بۆ دیاریكردنی سیاسه‌تی وڵاته‌كه‌ بكه‌وێته‌ به‌رده‌ست، ئه‌وكاته‌ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ هه‌وڵی گۆڕینی ده‌دات”.
 
رۆژنامه‌ی “ئێكسپێرتی رووسی” ده‌شڵێت: كۆمپانیاكانی بواری نه‌وتی و وزه‌ی رووسی دووچاری زۆر كێشه‌ ده‌بنه‌وه‌و به‌هۆی ده‌رهاویشته‌كانی ئه‌و دۆخه‌یشه‌وه‌ گۆڕانكاریی له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان رووسیا له‌گه‌ڵ عێراق و سووریا رووده‌دات وسه‌در نابێته‌ سه‌رچاوه‌ی نیگه‌رانی و دڵه‌ڕاوكێی له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا و ناشبێته‌ رێڕه‌وی فراوانكردنی هه‌ژموونی ئێران له‌ ناوچه‌كه‌دا .
Back to top button