كۆمسیۆن له سنوری پارێزگای هه‌ولێر ته‌نها ئه‌نجامی یه‌ك وێستگه‌ی به پوچه‌ڵ هه‌ژمار كرد
دوای ئه‌وه‌ی 152 سندووقی ده‌نگدان، له بنكه‌كانی ده‌نگدانی هه‌ولێر ره‌وانه‌ی به‌غدا كرابوون، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ته‌نها ده‌نگه‌كانی یه‌ك وێستگه به ته‌واوی به پووچه‌ڵ هه‌ژمار كراون.
به پێی زانیاریه‌كانی (خواكوڕك) له كۆی 152 سندوق كه نێرداونهته به‌غدا “جگه له وێستگه‌ی یه‌كی قوتابخانه‌ی باداوه‌یه، ده‌نگی هیچ سندووق و وێستگه‌یه‌كی دیكه به پووچه‌ڵ هه‌ژمار نه‌كراوه”.
هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، بۆ خولی چواره‌م، رۆژی 12ی ئایار ئه‌نجام درا، به گوێره‌ی ئاماری به‌رایی كۆمیسیۆنی باڵاش، پارتی له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان له پله‌ی یه‌كه‌مه و له‌سه‌ر ئاستی عێراقیش چواره‌مه.
به‌گوێره‌ی راپرسییه‌كی سه‌نته‌رێكی عێراقیش، كه به‌ر له هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامی دابوو، پارتی دیموكراتی كوردستان، یه‌كێك ده‌بێت له چوار لیسته گه‌وره‌كه‌ی ناو په‌رله‌مانی عێراق.