ئومێد خۆشناو : جارجار لێكدانه‌وه‌و درۆ‌و چه‌واشه‌كارییه‌كانی جه‌ماعه‌تی ئیرهابی فكری وه‌بیر ده‌هێنینه‌وه
ئەمڕۆ هەینی 18ی ئایاری2018 ئومێدخۆشناو سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان لە هەژماری تایبه‌تی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نووسیویەتی “چه‌ند ساڵه جه‌ماعه‌تی ئیرهابی فیکری، به به‌رده‌وامی ده‌ڵێن گوایه کوردانی تاراوگه، هه‌موویان له ڕقی پارتی ئه‌و وڵاته‌یان بەجێهێشتووه و ژیانی غوربه‌ت و دووره‌وڵاتیان هه‌ڵبژاردووه، که‌چی ئێستە له ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردن ده‌رده‌که‌وێت که پارتی ده‌نگی یه‌که‌می هێناوه و زۆرینه‌ی کوردانی تاراوگه پارتیان هه‌ڵبژاردووه”.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان نوسیویه‌تی و ده‌لێت :”پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه كە ده‌بێ جه‌ماعه‌تی ئیرهابی فکری پرسیار له خۆیان نه‌که‌ن؟ تا که‌ی و تا کوێ درۆ و چه‌واشه‌کاری بڕ ده‌کات؟ ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هاک کراون، ئه‌و پرسیاره له خۆیان نه‌که‌ن، خۆ ئێمه ده‌توانین جار جار، ماوه ماوه، بڕێک له چه‌واشه‌کارییه‌کان و ناڕاستییه‌کان و لێکدانه‌وه هه‌ڵه‌کانیان و کورتبینی و دونیابینی هه‌ڵه‌یان و درۆ و ناڕاستیه‌کانیان بیر بێنینه‌وه”.
له كۆتایی نوسینه‌كه‌یدا ئومێد خۆشناو ده‌شلێت :”،ئێستا زه‌مه‌ن زه‌مه‌نی وه‌ستانه‌وه‌یه،به‌رامبه‌ر به ئیڕهابی فکری،ده‌ستیان لێ مه‌پارێزن ئه‌وان زۆر زۆر خه‌ته‌رن و مه‌ترسین به‌سه‌ر ئاسایش و ئاشتی کۆمه‌ڵایه‌تی”.