بۆ سیاسیە موزایدە چیەکان و ڕاگەیاندنە جاش قەڵەمەکان !!!
بهمن کاکە عبداللە
هەنگاوەکانی بارزانی ، بەئێوە ڕاناگیریت ، پارە و تواناکانتان کۆبکەنەوە و سپۆنسەری ڤیستیڤاڵی فلیمی سلێمانی پێ بکەن .
کاتێ ساڵی ۱۹۹۲ ، دەیگوت مافی ئیمە لەلای بەغدادەو دەبێت لەوی وەربگرین ، ئەوکات هەرئەمانەی ئیستاو ئاغاکانیان دەیان ووت ، بارزانی حەزی لەریککەوتنە لە گەڵ عێراق .
بارزانی دەمێک بوو پێش ئەم سیاسیە موزایدە چیانە درکی بەوە کردبوو کە مالکی کەسیکی دیکتاتورەو هەنگاو بەرەو دیکتاتوریەت دەنیت و مافەکانی کورد پێشیل دەکات ، ئەوکات وتیان بارزانی کێشەی شەخسی لەگەڵ مالکی هەیە ، تا ئەوەبوو مام جلال لەدانیشتنیکی لەگەڵ مالکی دەبیت بەشەرە قسەیان و دوای گەرانەوەی بەداخەوە توشی ئەو نەخۆشی ە دەبێت ، هەربۆیە بارزانی ئەوکاتیش گویی لەو موزایدەچیانە نەگرت و هەنگاوی سەربەخۆیی ئابوری دەست پێکرد ، لە هێنانی کۆمپانیا زەبەلاحەکانی دونیاو دەرهێنانی نەوت و بەستنی گرێبەستی ٥٠ ساڵە لەگەڵ تورکیا .
لە هاتنی داعش بۆ عێراق و شکستی سوپای فشۆڵ و پڕچەکی عێراق ، کۆمەڵگەی نیو دەوڵەتی بەلیدوانێکیش دژی نەوەستایەوە ، بەڵام کاتیک داعش پەلاماری کوردستان دەدات بارزانی لە ماوەی ۷۲ کاتژمیر دا هیزی هاوپەیمانان دینیتە سەر خەت و هەولیر دەپارێزن ، ئەو کات ئەم جاش قەڵەم و سیاسیە موزایدە چیانەی خۆیان لەماڵەکانیان توند کردبوو خودا خواستەیان بوو کەس باسیان نەکات چونکە کوڕی مەیدان نەبوون .
بارزانی هیرشە کانی داعشی سەرەڕای ماڵویرانی و شەهیدیکی زۆر بەڵام بۆ بەرژەوەندی گەلی کوردستان و دۆزی نەتەوەی شکاندیەوە ، پێشمەرگەی لە لیستی تیرور دەرکرد و کردی بەئەندامی هاوپەیمانی جیهانی دژی داعش و پڕچەکی کردن بە چەکی پێشکەوت و نوێ .
بارزانی دوای ئازادکردن و پاراستنی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەریم ڕای گەیاند کەئیدی مادەی ۱٤٠ کۆتای پێهات ، کەچی جاش قەڵەم و موزایدەچیەکان تائیستاش لە ریککەوتن و وتارو چاوپیکەوتنەکانیان باسی زیندوکردنەوەی مادەی ۱٤٠ دەکەن .
بارزانی لەناودڵی ئەوروپاو لە کۆنگرەی میونخ بەپێش چاوی داڕێژەرانی سایکس بیکۆ وە ڕای گەیاند کە سایکس بیکۆ تەواو بوەو ئیدی سنورەکان بە خوین دادەڕیژرین و بەکرداریش ئەوکارەی کردو خەندەقی لەسەر سنورەکانی کوردستان لیدا ، بەڵام سیاسیە موزایدەچیەکان حەشدی شەعبی یان هینایەوە سەعدیە و جلولاو مندەلی و دوز خورماتو ، جاش قەڵەمەکانیش بیدەنگ بوون .
کاتێ بارزانی سەرقاڵی بەرەو پێشبردنی دبلۆماسیەتی کورد و بەدەست هینانی پشتیوانی نیو دەوڵەتی بوو ، سیاسیە موزایدەچیەکانی زۆنی سەوز پێشنیاری بڕینی بوجەی کوردستانیان دایە مالکی دۆستیان بۆ ئەوەی کورد لەناوخۆ توشی قەیرانی دارایی بکەنەوە ، هەر ئەمانە بەراستەوخۆ داوایان لە فەرمانبەران کرد مانبگرن و لەریگەی راگەیاندنە جاش قەڵەمەکانیشیان تەرویجیان بۆ دەکرد ، ئەوە بوو حکومەت لە ڕیگەی سیاسەتی پاشەکەوتی موچە توانی تارادەیەک کیشەکە چارەسەر بکات دیسانەوە ، سیاسیەکانی زۆنی سەوز نامەیان بۆ عبادی نارد و ۱٥٠ هەزار بەرمیل نەوتەکەی کرکوک یان راگرت و خۆیان لەڕیی تانکەرەوە حەپەلوشیان کرد و جاش قەڵەمەکانیشیان کەوتنە هاندانی خەلک دژی حکومەت .
دوای ئەوەی موزایدە چیەکان بەکودەتاو موئامەرەو ریککەوتنی هاوبەش نەیان توانی شکست بەهەنگاوەکانی بارزانی بۆ سەربەخۆیی بێنن ، خۆیان کرد بەماڵی مالکی دوژمنی سەرسەختی کورد داو دەعوەتی پایتەختی ڕۆشنبیریان کرد و نەوشیروان و باڵی قورخ کاری یەکیتی ، بەپیی ریککەوتنیکی نهینی پەیمانی ئەوەیان بەمالکی دابوو کەهاوکاری بن بۆ شکست پێهینانی حکومەتی عبادی و گەرانەوەی خۆی بۆسەر حوکم و شکست هێنان بەهەنگاوەکانی دابەشکردنی عیراق ، بەرامبەر بەجیاکردنەوەی هەریمی سلیمانی و دابینکردنی ۱٠٪ بوجەی عیراق بۆ ئەو هەرێمە .
هەنگاوی کۆتای پرۆژەکەی بارزانی ڕۆیشتن بوو بۆ بغداد ، بۆ دوو مەبەست یەکەمیان شکست پێهێنانی پیلانی مالکی و جاشە کوردەکان بوو ، هەروەها شکست پێ هێنانی پیلانی دابەشکردنی کوردستان بوو بۆ دوو هەریم ، دووەم مەبەستی بارزانی لەسەردانی بغداد ئەوەبوو بەعیراقیەکان بڵێ ئیمە سەربەخۆی خۆمان ڕادەگەیەنین و کارەکانمان تەواو کردوە بەهیواین هاوکارمان بن بۆ ئەوەی بەئاشتی بێت و لەداهاتوو دوو دراوسێ ی باش بین .
لە داهاتویەکی نزیکدا دەردەکەویت کەبارزانی توشی چ شۆکێکی کردوون بۆیە ڕاگەیاندنە جاش قەڵەمەکانیان هاوارو ناڵەیان لێ هەستاوە و خەریکی جنیو و بوختانن .
لەکۆتایدا ئامۆژگاری من بۆ سیاسیە موزایدەچیەکان و ڕاگەیاندنە جاش قەڵەمەکانی زۆنی سەوز و نیلی ئەوەیە ، بەخۆتان و ئاغاکانتانەوە هەنگاوەکانی بارزانیتان پێ ڕاناگیرێت باشتر وایە ئەو جوهدو پارەیەتان لەوەدا سەرف مەکەن کۆی کەنەوەو ڤیسیڤاڵی فلیمی سلێمانی پێ سپۆنسەر بکەن نەك تۆڕی میدیایی ڕوداو سپۆنسەری بۆ بکات و شەرمەزارتان بکات .