كورسی هێز و لایه‌نه كوردستانییه‌كان ئاشكرا كرا و پارتی یه‌كه‌می بێ ركابه‌ره.
شه‌وی رابردوو كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردنه‌كان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ته‌واووی كورسی و ده‌نگی لایه‌نه‌كانی له سه‌رتاسه‌ری عێراق راگه‌یاند و هێز و لایه‌نه كوردییه‌كانیش بوون به خاوه‌نی 58 كورسی.”
ئه‌مه‌شه‌و له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ئه‌نجامى كۆتایى راگه‌یاند و به پێى ده‌رئه‌نجامه‌كان رێژه‌ى هه‌ریه‌ك له لیسته‌كان به‌و شێوه‌یه‌ى خواره‌وه ریزبه‌ند كراوه.”
لیستى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان: ژماره‌ى كورسیه‌كانى ده‌كاته (25) كورسى
لیستى یه كێتى نیشتیمانى كوردستان : ژماره‌ى كورسیه‌كانى ده‌كاته (18) كورسى
لیستى گۆران ژماره‌ى كورسیه‌كانى ده‌كاته (5) كورسى
لیستى نه‌وه‌ى نوێ: ژماره‌ى كورسیه‌كانى ده‌كاته (4) كورسى
لیستى هاوپه‌یمانى بۆ دیموكراسى : ژماره‌ى كورسیه‌كانى ده‌كاته (2) كورسى
لیستى یه‌كگرتوو: ژماره‌ى كورسیه‌كانى ده‌كاته (2) كورسى
لیستى كۆمه‌ڵ : ژماره‌ى كورسیه‌كانى ده‌كاته (2) كورسى
هاوكات پارتی دیموكراتی كوردستان دوو كورسی كۆتاشی به‌ده‌ستهێناوه، كۆی كورسیه‌كانی ده‌كاته 28
یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانیش له به‌غدا، ئاڵا تاڵه‌بانی ده‌رچووه له لیسته عه‌ره‌بییه‌كان، كه‌واته كۆی كورسیه‌كانی ده‌گاته 19.
کۆی کورسیەکان به‌بێ كۆتاكان دەکاتە(58)کورسی به كۆتا و ئاڵا تاڵه‌بانیه‌وه ده‌كاته (61) كورسی.