پۆلیس بكوژی سه‌ره‌كی ئافره‌ته‌كه‌ی هه‌ولێری ئاشكرا كرد.
له باره‌ی كووشتنی ژنه‌كه‌ی هه‌ولێره‌وه، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایدهگهێنێت.” كه ناسنامه‌ی بكوژی ئه‌و ژنه‌ی كه ته‌رمه‌كه‌ی له سه‌ر رێگه‌ی بێستانه‌ی ده‌وروبه‌ری شاری هه‌ولێر فڕێدرابوو، ئاشكرا بوو.”
له‌و باره‌وه، (هۆگر عه‌زیز) گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر، له په‌یجی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه.” كه دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ پیاوێك له گه‌ڕه‌كی سه‌فین كوژرا، دوای دوو كاتژمێر ته‌رمی ژنێكیش له رێگه‌ی بێستانه دۆزرایه‌وه.
به گوێره‌ی گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر، ده‌ركه‌وتووه، ئه‌و پیاوه‌ی له گه‌ڕه‌كی سه‌فین كوژراوه، هاوسه‌ری ئه‌و ژنه‌یه كه ته‌رمه‌كه‌ی له‌سه‌ر رێگه‌ی بێستانه فڕێدراوه.
ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، پیاوه‌كه ناوی “ئارام عه‌بدوڵڵا عه‌بدولقادر”ـه و ژنه‌كه‌ش ناوی “شاناز تاریق”ـه، هه‌ردووكیشیان له‌لایه‌ن برایه‌كی شاناز كوژراون.
گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر روونیشی ده‌كاته‌وه، هۆكاری كوژرانییان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی گوایه به‌نیازن له‌یه‌ك جیاببنه‌وه.
ئه‌گه‌رچی بكوژه‌كه برای ژنه‌كه‌یه و ناسنامه‌كه‌ی ئاشكرا كراوه، به‌ڵام بۆ شوێنێكی نادیار رایكردووه و تا ئێستا ده‌ستگیر نه‌كراوه، پۆلیسیش لێكۆڵینه‌وه‌ی له رووداوه‌كه ده‌ستپێكردووه و هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنی بكوژه‌كه‌شی ده‌ستپێكردووه.