كوڕێكی 12 ساڵه‌ له‌ سلێمانی باوكی خۆی ده‌كوژێت.

تا دێت كرده‌وه‌، كه‌سیه‌كان زیاتر ده‌بن و رۆژانه‌ گوێمان به‌ر هه‌واڵی ناخ هه‌ژێن ده‌كه‌وێت، ئه‌مڕۆش له‌ شاری سلێمانی كوڕێك باوكی خۆی ده‌كوژێت.”

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شه‌مه‌ 19/5/2018، لە گەڕەكی قولە رەیسی لە شاری سلێمانی، باوكێك لەلایەن كوڕە دوانزە ساڵانەكەیەوە دەكوژرێت.”

له‌و باره‌وه‌، لە راگەیێندراوێکدا پۆلیسی سلێمانی هاتووه‌.”كه‌ دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس تەرمی كوژراوەكە رەوانەی پزیشكی دادوەری لەشاری سلێمانی كراوە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكانی پۆلیس بەهۆی كێشەیەكەوە ( م ، ع ، ع ) ی لەدایكبوی 1985 ، لەلایەن كوڕە 12 ساڵانەكەیەوە كوژراوە.

بەگوتەی پۆلیسی سلێمانی، بكوژی (م، ع ،ع ) دەستگیر كراوەو لێكۆڵینەوەی وردیش لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە دەستیپێكردووە.”890-1-1

Back to top button