به‌هۆی بایكۆتی پارتی له‌ كه‌ركوك یه‌كێتی شه‌ش كورسی به‌ده‌ستهێنا.

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی لەپارێزگای کەرکووک راگەیاند.”

به‌هۆی باكیۆتی پارتیه‌وه‌، له‌و شاره‌ پاش خیانه‌ته‌ مه‌زنه‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ری یه‌كێتی، کورد لەو پارێزگایە شەش کورسی بەدەستهێناوە و تەنیا یەکێتی كورسیه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه‌ وه‌كو قه‌واره‌یی كوردی.”

بەپێی کۆمیسیۆن 484 هەزار و 848 کەس لە کەرکووک دەنگیان داوە. پارێزگای کەرکووک 12 کورسیی پەرلەمانی هەیە، پیاوان نۆ کورسی و ژنان سێ کورسیان بەدەستهێناوە، جگە لەوەش کەرکووک کورسییەکی کۆتای بۆ پێکهاتەکان هەیە.

لیستە سەرکەوتووەکان:-

یەکێتی: 6 کورسی  (183 هەزار و 283 دەنگ)

هاوپەیمانیێتیی عەرەبی: 3 کورسی (84 هەزار و 102 دەنگ)

بەرەی تورکمانی کەرکووک: 3 کورسی (79 هەزار و 694 دەنگ)

Back to top button