حزبه‌كه‌ی شاسوار ته‌قه‌ی تێكه‌وت و كاندیدێكی لیسته‌كه‌ی وازهێنانی خۆی راگه‌یاند.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی شاسوار عبدالواحید، سه‌رۆكی جولانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ، هه‌موو پێگه و دهستلاتهكانی جولانه‌وه‌كه‌ی قۆرغكردووه و كه‌س بۆی نیه هیچ بێت تا ئه‌و بوونی هه‌بێ، رۆژانه جیابوونه‌وه له‌و نه‌وه‌یه به‌رده‌وامه و له ئێستاشدا، كاندیدێكی لیسته‌كه‌ی جیابوونه‌وه‌ی خۆی راگه‌یاند.”
له‌و باره‌وه، (به‌هرۆز ئه‌مین محمەد زەنگەنە) كاندیدى ژماره (١٩) له لیستى نه‌وه‌ى نوێ له سنورى گه‌رمیان بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت.” كه پێش دوو ڕۆژ له‌هه‌ڵبژاردن له كۆبوونه‌یه‌كى شاسوار عه‌بدولواحید له‌گه‌ڵ كاندیده‌كان له‌سنوره‌كه به‌هۆى ڕه‌خنه گرتن له‌ناوبراو كه‌تێیدا تێبینیم هه‌بووه له‌سه‌رى به‌ڵام ئه‌و به‌شێوه‌یه‌كى زۆر ناشیرن وه‌ڵامى منى دایه‌وه و ره‌دی قسه‌كانی منی كرده‌وه، منیش وه‌ڵامم دایه‌وه.”
كاندیده جیابوهكهی لیسته‌كه‌ی شاسوار ، زیاتر ده‌ڵێت.” كه وه‌ڵامم دایه‌وه ئه‌و كات كه‌تۆ ڕه‌خنه‌ت قه‌بوڵ نیه ، ده‌ته‌وێت زه‌لیل بین له‌ژێر ده‌ستت بۆیه قه‌بوڵم نه‌كرد و ده‌ستم له‌و ڕه‌وته كێشاوه‌ته‌وه و په‌یوه‌ندیم پێوه‌یان نه‌ماوه و له ئیستاشدا من و جولانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ لێك جیایین.”