له‌په‌یامه‌كه‌ی جه‌نابی سه‌رۆك چۆن تێ بگه‌ین..
رێكان سه‌باح
په‌یامی جه‌نابی سه‌رۆك له‌و خاڵه‌دا كه ده‌لێـ” یه‌كپارچه‌ی خاكی عێراق ئاره‌زوو مه‌ندانه‌یه، وه پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنیش له‌م په‌یامه دا به‌ناو هێنانی ریفراندۆم، روونه بۆ عێراق و ناوچه‌كه، كه جارێكی تر ریفراندۆم چیه‌كان سه‌ركه‌وتن،( له هه‌ڵبژاردنی 12ی 5ی 2018) ده‌ستبه‌رداری په‌یامی سه‌ربه‌خۆی و ریفراندۆم و ئه‌نجامه‌كانی نابن، په‌یامه‌كه‌ی جه‌نابی سه‌رۆك زۆر به‌روونی ده‌لێت، هه‌ڵبژاردن كراوه، ده‌بێت ده‌ست به‌قۆناغێكی نوێ بكه‌ین له گه‌ڵ عێراق، كه‌وایه قۆناغی نوێ، جێبه‌جێ كردنی ده‌ستوور و قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی ئه‌نفال و كیمیاباران، ته‌واوی لێكه‌وته‌كانی ئه‌و زیانانه‌یه، كه له‌رژێمه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی، عێراق به‌ر گه‌لی كوردستان كه‌وتوو به جێبه‌جێ كردنی ته‌واوی ده‌ستور، كه ئه‌مه شتێكه هه‌رگیز له عێراقی ئێستادا به‌دی نایه‌ت، ئه‌ی به‌دیل چیه، له‌دیدی سه‌رۆك بارزانی له په‌یامه‌كه‌ی دا له‌دێرێكی تری دا ده‌لێـ”بەپێویستی زانیوە، دوای سەد ساڵ ئەزموونی پڕ لە كارەسات، ئەو قەناعەتە لە بەغدا دروست ببێت كە چیتر دژایەتیی مافەكانی گەلی كوردستان نەكەن و لە دۆزی ڕەوای گەلی كوردستان تێبگەن. ئێستا دەرفەتێكی باشە كە لایەنە باڵادەستەكانی عێراق بەو ڕۆح و هەڵوێستەی كە دەستووری لەسەر بنیات نراوە، مامەڵە لەگەڵ ماف و داواكارییەكانی گەلی كوردستان بكەن. دەشڵێت: “پێویست بوو حكوومەتی بەغدا كار بۆ قەرەبووكردنی گەلی كوردستان بكات نەك ئەوەی ئابڵۆقەی بدات و سزای بەكۆمەڵی بەسەردا بسەپێنێت. حكوومەتی عێراق دەبێ قەرەبووی ئەنفال و كیمیاباران و وێرانكردنی دێهاتەكان و ئاوارەكردنی خەڵكی كوردستان بكات كە لە قۆناغەكانی پێشوودا و لەم دواییانەش لە كەركووك و دووز و شوێنەكانی تر دژی گەلی كوردستان ئەنجام دراوە”
ئه‌م تێروانینه‌ی جه‌نابی سه‌رۆك روونه، بۆ عێراقی دوای هه‌ڵبژاردنی 12ی 5ی 2018، كه ته‌نها قه‌ره‌بوو، بۆ گه‌لی كوردستان و مافه‌كانی ئه‌م گه‌له، جێبه‌جێ كردنی ئه‌نجامه‌كانی ریفراندۆمه، واتا په‌یامی سه‌رۆك له خاڵی یه‌كه‌م تا دوا رسته، ئاراسته‌كه بۆ عێراقیه‌كان، روونه، كه سه‌رۆك بارزانی ته‌نها چاره‌سه‌ر كه دواجار ئه‌وانیش په‌ڵكێش ده‌كات بۆی سه‌ربه‌خۆی كوردستانه، هیچ رێگایه‌كی تر و كه‌ناڵێكی تر نیه، بۆ عێراقیه‌كان.
هه‌ر له په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی دا هاتوو كه ده‌لێـ” بە باشی دەزانن، بە دیالۆگ لەگەڵ بەغدا، بەردەوام بن هەتا بە ئەنجامێك دەگەن. دووپاتیشی کردووەتەوە: “هەرگیز بژاردەی ئێمە بژاردەی شەڕ نەبووە. بە داخەوە هەمیشە و لە هەموو قۆناغەكانی ڕابردوو ئەوە بەغدا بووە كە شەڕی هەڵبژاردووە و ئێمەیش بەرگریمان كردووە بە ڕووداوەكانی دوای 16ـی ئۆكتۆبەریشەوە. كەچی هەمیشە و بەر لە ڕیفراندۆم و دوای ڕیفراندۆمیش ڕامان وا بووە کە گرفتەكان دوور لە توندوتیژی چارەسەر بكەین و پەیوەندیمان لەگەڵ بەغدا ئاشتییانە بێت. لەگەڵ ئەوەیشدا ئەو واقعەی كە بە زۆری چەك و خۆسەپاندن لە كەركووك و ناوچە كوردستانییەكانی تری دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دروست بووە، پێویستە كۆتایی بێت و مێژوو سەلماندوویەتی كە .. بەڵێ، ئەم خۆ ناچەمینین.. و بە زمانی چەك و زۆر لەدژی گەلەكەمان، ئیرادەی گەلی كوردستان هەرگیز نەشكاوە و ناشكێت”. كه‌وایه سه‌رۆك بارزانی زۆر به‌روونی رێگای دووه‌م، له‌م په‌ره‌گرافه‌ی په‌یامه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات كه كورد خۆ ناچه‌مێنێت، بۆ شه‌ڕ، رێگای تریش ته‌نها چوارچێوه‌یه‌كی روون و ئاشكرای هه‌یه، ئه‌ویش قبوڵكردنی ده‌رئه‌نجامی ریفراندۆم و جیابوونه‌وه‌ی كوردستان، كه ئاره‌زوو مه‌ندانه‌یه وه‌ك سه‌رۆك ده‌لێـ”إنّ الالتزام بهذا الدستور يحفظُ للعراق اتحاده الحر شعبا وأرضاً وسيادةً”. ئەمە ئاماژەیەكی زۆر ڕوونە كە عێراق لە یەكێتییەكی ئارەزوومەندانە پێكهاتووە و بەم پێیە ڕیفراندۆم و مافی دیاریكردنی چارەنووس مافێكی دەستووری و سرووشتیی گەلی كوردستانە” كه‌وابێت سه‌رۆك ته‌نها دوو رێگایی خستۆته به‌رده‌م عێراقیه‌كان، یه‌كه‌میان تێیدا خۆناچه‌مێنێت، كه ئه‌ویش به‌شه‌ر و هێز و گه‌لی كوردستان له‌ناو ببات، كه سه‌رۆك زۆر به‌روونی ده‌لێت خۆناچه‌مێنین، دووه‌میان، جێبه‌جێ كردنی ده‌ستوور یان ئه‌نجامه‌كانی ریفراندۆمه”.
سه‌رۆك بارزانی له‌په‌یامه‌كه‌ی دا كه به په‌یامی دوای هه‌ڵبژاردنی 12ی 5ی ده‌چێته مێژوو، زۆر به‌روونی باس له دوو رێگا ده‌كات، یه‌كه‌م، شه‌ڕ كه بژارده‌ی عێراقیه‌كانه به‌درێژایی مێژوو بۆ له‌ناو بردنی كوردستان كه سه‌رۆك ئیراده‌ی گه‌لی كوردستان له چه‌ند ده‌سته‌واژه‌یه‌كی خستۆته روو، كه ده‌لێت، خۆناچه‌مێنین، ئه‌مه‌ش به‌و واتایه دێت، كه عێراق بژارده‌ی شه‌ڕ بۆ ناچێته، سه‌ر، له هه‌نگاوی دووه‌میش كه له‌به‌رده‌م عێراقه، یان جێبه‌جێ كردنی ته‌واوی ده‌ستور و قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی گه‌لی كوردستان، یان كاركردن به ئه‌نجامه‌كانی ریفراندۆم، له‌م دوو بژارده‌یه، هیچ رێگایه‌كی تر له‌به‌رده‌م عێراق نیه، سه‌د ساڵی تر ده‌بێت عێراق هه‌ر بگه‌رێته‌وه بۆ بژارده‌ی سه‌ربه‌خۆی كوردستان، كه تاكه ده‌ره‌چه‌ی رزگاری عێراق و كوردستانه له‌و ماڵوێرانیه‌ی كه به‌رۆكی كوردستانی گرتووه”.