وه‌فیق سامه‌رایی: سه‌ركه‌وتنی یه‌كێتی به‌پاداشتی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر وه‌سف ده‌كات

راوێژكاره‌ به‌عسیه‌ عێراقپه‌رسته‌كه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری كۆچكردووی یه‌كێتی ( وه‌فیق سامه‌رایی) له‌ وتارێكی دا كه‌ له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بڵاوی كردۆته‌وه‌، له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی ده‌نووسێـ” له‌سه‌ر ئاستی كوردستان( یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان) پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ست هێناوه‌، ئه‌مه‌ش سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌یه‌ له‌ساییه‌ی، لاهور جه‌نگی و بافل جه‌نگی گروپی نیشتمانپه‌روه‌ره‌كانی عێراق به‌ده‌ست هاتووه‌، پاداشت كراون”.

وه‌فیق سامه‌رایی پێشتر واتا له‌ رۆژانی خیانه‌ته‌ گه‌وره‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، گروپی خیانه‌تكار” بافل و لاهور و ئاراس و ئاڵا و بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی، به‌ پاڵه‌وانی نیشتمانی عێراقی وه‌سف ده‌كردن و به‌ پارێزه‌ری یه‌كپارچه‌ی خاكی عێراق ناوی ده‌بردن، هه‌ر له‌ وتاره‌كه‌ی دا کە بەناوی “المکتسحون انتخابیا” لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوی کردووەتەوە، ئاماژەی بەوە داوە کە لەم هەڵبژاردنەدا چەند لایەنێک بە زەقی سەرکەوتوون. یەکێکیان میلیشیای عەسایب ئەهلی حەقە کە لە ڕێگەی کوتلەی سادقون ١٥ کورسی هێناوە.

هه‌روه‌ها سامه‌رایی ده‌شنووسێـ”لایەنە براوەکانی دیکە بە بڕوای سامەڕایی، هەریەک لە سائرون، فەتح و مالیکین کە هەریەکەیان بە جۆرێک براوە بوون.هاوکات باس ده‌كات و ده‌لێـ” لایەنێکی دیکەی براوە لە هەڵبژاردنەکاندا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە کە پێگەی دووەمینی لەسەر ئاستی کوردستان بەدەست هێناوە. دەشڵێت: ئەمە لە سایەی گرووپی ١٦ی ئۆکتۆبەری ئازا و بە دیاریکراویش لاهوور جەنگی و هاوڕێکانیەتی”.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، كه‌ پێشتر به‌رپرسانی گۆڕانیش له‌و باره‌یه‌وه‌ گوتبوویان، كه‌ ده‌نگه‌ دزراوه‌كانی سلێمانی و كه‌ركووك و حه‌ویجه‌، پاداشتی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌ بۆ یه‌كێتی كه‌ كه‌ركووكی فرۆشت له‌ئێستاشدا پاداشت ده‌كرێت”.

Back to top button