ئاڵا ئه‌سه‌دی كرایه‌وه ئه‌ندام په‌رله‌مان وه‌ك پاداشتی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر بۆ دژایه‌تی كورد
پاش ھه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له 12ی 5ی 2018 ئاڵا تاڵه‌یانی كه له‌سه‌ر لیستێكی هاوپه‌یمانی له‌به‌غدا، كه ژماره‌ی (O) پێ‌درابوو، توانی 996 ده‌نگ بهێنێت، كه ده‌نگی پێویست نیه بۆ بوون به‌ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراق، به‌ڵام كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، كردیه‌وه، به ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراق، بۆ خولێكی تری په‌رله‌مانی عێراق”.
ئاڵا تاڵه‌بانی كه به ئاڵا ئه‌سه‌دی ناسراوه، ژماره‌ی پێنجی له لیستی هاوپه‌یمانی به‌غدا پێدراوه، كه به‌قسه‌ی خۆی به‌راوێژ له‌گه‌ڵ ماڵی تاڵه‌بانی، خۆی كاندید كردووه، کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی لە پارێزگای بەغدا راگەیاند، بەپێی ئەنجامەکە ئاڵا تاڵەبانی دەرچووە و دەنگی پێویستی هێناوە، به‌گوێره‌ی ده‌نگه‌كانی ئاڵا 996 ده‌نگی هێناوه كه ئه‌م ده‌نگه ده‌نگی پێویست نیه، خه‌ڵاتی كورسیه‌كی په‌رله‌مانی پێیدراوه بۆ دژایه‌تی كوردستان، وه‌ك پاداشتێك له خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر”.
ئاڵا ئه‌سه‌دی سەرۆکی پێشووی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کاندیدی ژمارە پێنجی لیستی هاوپەیمانیی بەغدا بوو، کە لیستێکی عەرەبی سوننەیە و مەحموود مەشهەدانی سەرۆکایەتی دەکات، لەو لیستەدا دوو هەزار و 904 دەنگی بەدەستهێنا و بووەوە پەرلەمانتاری عێراق.
سه‌رچاوه‌یه‌ك باس له‌وه ده‌كات، كه به‌غدا ده‌یه‌وێت دژه كوردستانیه‌كان له ره‌گه‌زی كورد له‌ناو په‌رله‌مانی عێراقدا بمێنه‌وه، بۆیه‌ش ئاڵا ئه‌سه‌دی كه یه‌كێكه له خائینه‌كانی فرۆشتنی كه‌ركووك، پاداشه‌ته‌كه‌ی كورسیه‌كی په‌رله‌مانی عێراق بووه به‌ژماره پێنجی لیستی هاوپه‌یمانی به‌غدا”.