ناوەندی بریار بریاری هێرۆخان بریاری یەكێتی نیە
خواكوڕك
لە بەیاننامەیەكدا ناوەندی بریار بریاری باڵی زۆرینە كە بە باڵی قورغكار ناو دەبەن، بە بریاری یەكێتی نازانن و دەلێت ئەو بریارانەی كە لەكۆبوونەوە لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان دراوە بریاری سەرجەم یەكێتیەكان نیە و تەعبیر لە رای كەمینەیەكی ناو یەكێتی دەكات.
لە بەیاننامەكەدا سەبارەت بە کۆبوونەوەی شاندی گۆڕان لەگەڵ هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و چەند ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ناوەندی بریار دەلێت ” هەرباس و بڕیارێك لەو كۆبوونەوەیەدا درابێت، بڕیاری گشتگیری یەكێتی نییە”.
گوتەبێژی ناوەندی بڕیار دەشڵێت “پابەندبوونی خۆمان بەڕێككەوتنی سیاسی نێوان یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان دووپاتكردووەتەوە، لێرەشەوە جەخت لە پێویستی ئەو رێككەوتنامەیە دەكەینەوە بەئاڕاستەی چارەسەركردنی بژێوی كێشەی خەڵك و رێكخستنەوەی ماڵی كورد و ساڕێژكردنی برینی ناكۆكییەكانی نێوان هەڤاڵ و هاوسەنگەرەكانمان لە بزووتنەوەی گۆڕان”.
دەقی پەیامەکەی ناوەندی بڕیار
ئەمڕۆ وەفدێكی بزووتنەوەی گۆڕان سەردانی بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستانی كردووە و لەگەڵ بەڕێز هیرۆ ئیبراهیم ئەحمەد وچەند هەڤاڵێكی تری مەكتەبی سیاسی كۆبوونەتەوە. بە پێویستی دەزانین ئێمە لەناوەندی بڕیاری یەكێتی ڕوونی بكەینەوە هەرباس وبڕیارێك لەو كۆبوونەوەیەدا درابێت، بڕیاری گشتگیری یەكێتی نییە. لە ڕاگەیاندنی ناوەندی بڕیاری یەكێتیدا پابەندبوونی خۆمان بەڕێككەوتنی سیاسی نێوان یەكێتی نیشتمانی كوردستان وبزووتنەوەی گۆڕان دووپاتكردووەتەوە، لێرەشەوە جەخت لە پێویستی ئەو ڕێككەوتنامەیە دەكەینەوە بەئاڕاستەی چارەسەركردنی بژێوی كێشەی خەڵك وڕێكخستنەوەی ماڵی كورد و سارێژكردنی برینی ناكۆكییەكانی نێوان هەڤاڵ و هاوسەنگەرەكانمان لە بزووتنەوەی گۆڕان.
گوتەبێژی ناوەندی بڕیاری ی.ن.ك
2/10/2016