سه‌رۆك بارزانی پێشوازی له‌ ئه‌یاد عه‌لاوی ده‌كات

سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە ئەیاد عەلاوی  سەرۆكی ئیئتیلافی وەتەنی عێراقی كرد و له‌ دیدارەکەدا دەرئەنجامەكانی هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق خرایە بەر باس و گفتوگۆ و ڕۆشناییش خرایە سەر قۆناغی دوای هەڵبژاردن و هاوكێشە سیاسییە تازەكان و هەروەها ئاییندەی پێوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا.

ڕۆژی شەممە ١٩ـی ٥ـی ٢٠١٨ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە ئەیاد عەلاوی  سەرۆكی ئیئتیلافی وەتەنی عێراقی كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و دەرئەنجامەكانی هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق خرایە بەر باس و گفتوگۆ و ڕۆشناییش خرایە سەر قۆناغی دوای هەڵبژاردن و هاوكێشە سیاسییە تازەكان و هەورەها ئاییندەی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا.

Back to top button