سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین چه‌ند نهێنیه‌ك ئاشكرا ده‌كات
په‌یامی كوتایی راگه‌یاندنی ده‌رئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی 12ی 5ی 2018ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هادین، چه‌ند نهێنیه ئاشكرا ده‌كات، باس له ته‌زویر كردنی ده‌نگ بۆ چه‌ند لایانێكی تر جگه له‌یه‌كێتی ده‌كات، له په‌ره‌گرافێكی په‌یامه‌كه‌ی دا ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو ده‌لێـ”ئەمرۆ بە فەزڵی خوا کەپری درۆ و دەلەسەی ئەوانەی خەونیان بە هەڵوەشاندنەوەی یەکگرتوو وە دەبینی کەوتە بەر رەشەبای خودا و تەفروتونابوون .
هه‌روه‌ها له‌په‌یامه‌كه‌دا هاتووه” قسە وقسەڵۆکی ناحەزانەی ئەوانەی لە ریزبەندی بەرەی دەسەڵات دا داینابووین خۆیان لە بەرەی گەل دانابوو ، بە جوانی ئاشکرا بوو کە کێ بوو تەزویری بۆ کراوە و کێش ساختەکاری لەسەر کراوە، هه‌روه‌ها له‌په‌یامه‌كه دا ده‌شلێـ”زۆریان لەسەر ئەوە هەڵچنیبوو کە یەکگرتوو پیاوی فڵان و پابەندی فڵانە .. دەرکەوت درۆکان چەند شاخدارن و لە داهاتوشدا دەر ئەکەوێ کە کێ خۆی وایە و دەستە چەورەکەی بەسەر ئێمە دا دەهێنا”.
هه‌ر له په‌یامه‌كه‌ی مامۆستا سه‌لاحه‌دین به‌هادین دا هاتووه” بەردەوام هاوار و دادتان نەبیسترێ ..
بەردەوام قوربانی ئەخلاق و شیمەی مرۆڤایەتی خۆتان بن ..بەردەوام غریب و نامۆ و نەناسراو بن …
بەردەوام (مالي ادعوكم الى النجاة و تدعونني الى النار) سرود و دروشمان بێ و دەبێ بەردەوام باج بدەین، باجی خۆنەفرۆشی و شارنەفرۆشی و نیشتمان نەفرۆشی دەدەن ، باجی ملنەدان بە پلانی ناحەزان و داگیرکەران ددەن ، باجی بوون و حضورى جەماوەری و پێگەی کۆمەلایەتی و رەێیدی ئەخلاقی و ئاینی ئەدەن، باجی مبادئ و بەها پارێزی و سیاسەتی بە ئەخلاقی خۆتان ئەدەدەن، باجی یەکریزی ئیسلامی و ئەدەبیاتی سیاسی خۆتان ئەدەن ، باجی وەستاندن لەسەر شارێگەی بنەما ئەخلاقی و ستراتیژە سەرەکیەکانی حزبەکەتان دەدەن، باجی خەبات بۆ سەربەخۆیی و بریاری سەربەخۆی خۆتان ئەدەن
مامۆستا سه‌لاحه‌دین به‌هادین له په‌یامه‌كه‌شی دا كه به‌ناوی سوێند به‌خوا بردمانه‌وه، ده‌شنووسێـ”ناوچەکە ئەکوڵێ و ئاڵۆزیەکان بەردەوام دەبن بەڵام ئەرکی سەرەکی ئێمە ستراتیژی و قیامەتی یە و دەبێ سەنگەر چۆڵ نەکەین و بە ئیزنی خوا بەرنامەی سەرکەوتن و پۆشاکی ئاهەنگی(فەتح) دەدورین، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”هەر بۆیە داواکارم لە هەموان ئەم غەدر و ساختەکاریەبە سەلبی کاریان تێ نەکا ، دەبێ سەرکەوتنی لای خودا و پاداشت و ئەجری لای خودامان لا کەم و بچوک نەکاتەوە ..چونکە وتمان باجی چی دەدەین ..
هه‌ر له په‌یامه‌كه‌ی دا ده‌شنووسێ”ئەجری خۆنەفرۆشتن و عیزەتی ئیماندار، ئەجری کۆشش بۆ رامالینی ستەم و گەندەڵی، ئەجری تێکۆشان بۆ رێکسختنەوەی ناو ماڵی موسڵمانان و پتەوکردنی برایەتی ئیمانی.
دەبێ بە هەمان گوژم و گەرم و گۆری رۆژانی هەڵمەتی لیستی 175 ، بەرەوپێش بچین و ئامادەی قۆناغی داهاتوو بین ، ئەم ساڵ ساڵی روبەروبونەوە و جەنگی بوونە .. دەبێ نەسرەوین و وچان نەدەین ..