به‌رپرسێكی ئێران له‌كونسوڵخانه‌ی سلێمانی به كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌نامه خۆی راده‌ستی ئه‌مریكا كرد
به‌گوێره‌ی زانیاری میدیاكان، به‌رپرسی ئاسایشی ناوه‌وه‌ی كونسوڵخانه‌ی ئێران له سلێمانی به سه‌ردانێك هاتۆته شاری هه‌ولێر بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ هاوپیشه‌كه‌ی له كونسوڵخانه‌ی هه‌ولێرو به‌ڵام نه‌چۆته كۆبوونه‌وه‌كه و یه‌كسه‌ر خۆی راده‌ستی كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا كردووه”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی به‌رده‌ست كه‌وتوون، ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئاسایشی كونسوڵخانه‌ی سلێمانی له‌كاتی هاتنی بۆ هه‌ولێر كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه شتی پێ بووه، كه خۆی راده‌ستی كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له‌هه‌ولێر كردووه، راسته‌خۆ داوایی مافی په‌نابه‌ری كردووه”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی دهستكهوتوون، ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئاسایشی كونسووڵی ئێران له سلێمانی، كه هاتۆته هه‌ولێر، لاپتۆپێكی پێبووه، هارده‌كانی كامیرای كونسوڵخانه‌ی سلێمانی و زۆر شتی تری به‌نرخی له‌گه‌ڵ خۆی هێناوه و راده‌ستی كونسوڵی ئه‌مریكایی كردووه له‌هه‌ولێر”.