بێستون فایه‌ق : گۆران ساخته‌كاری و ته‌قه‌ی لێكراوه
درەنگانێکی شەوی ڕابردوو کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق ئه‌نجامی كۆتایی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی راگه‌یاند ،به پێی ئه‌نجامی كۆتایی كۆمسیۆنی بالای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كورسییه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆران له هه‌شت كوسییه‌وه بۆ پێنج كورسی دابه‌زیووه ،بزوتنه‌وه‌ی گۆران له پارێزگای دهۆك نه‌یتوانیوه هیچ كورسییه‌ك به‌ده‌ست بهێنێت ،به‌ڵام له پارێزگای هه‌ولێر یه‌ك كورسی وله پارێزگای سلێمانیش چوار كورسی به ده‌ست هێناوه .
بێستون فایەق، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆران ڕایگەیاند: ”تا ئێستا بڕیاری کۆتایی گۆڕان بایکۆتکردنی پەرلەمانی عێراقە، واتە پرۆسەی سیاسی لەم خولە نوێیەی ھەڵبژاردن بایکۆت دەکات، چونکە ئەم ژمارە کورسیانە سەنگی حەقیقی ئێمە نییە و ئێمە بەو ڕێژە ساختەیە بەشداری پرۆسەی سیاسی ناکەین”.
بۆ پێک‌ھێنانی لیستێکی ھاوبەش بۆ بەغدا و کۆبوونەوەی نێوان لایەنەکان، پەرلەمانتارەکەی گۆڕان جەختی کردەوە، کە: ”ئێمە کۆبوونەوەی چی بکەین، ساختەکاری و تەقەمان لێ کراوە“.