له ڕێگهی كۆبونهوهی ئەنجومەنی ناوەندی یهكێتیهوه شوینی عادل موراد پڕدهكرێتهوه
دوێنی ھەینی ١٨\٥\٢٠١٨، عادل موراد، سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە نەخۆشخانەیەکی وڵاتی ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد، کە ماوەیەکی زۆرە بەھۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە دەیناڵان.
زوبێر عوسمان، جێگری یەکەمی سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ڕایگەیاند: ”ڕۆژی سێشەممە ٢٢/٥/٢٠١٨ تەرمی عادل موراد، سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە ئەڵمانیاوە دەگاتەوە ھەرێمی کوردستان، ھەروەھا لە مەراسیمێکدا تەرمەکەی لەشاری سلێمانی، بەخاک دەسپێرین“.
جێگری یەکەمی سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندیی یەکێتی ڕاشیگهیاند:” ئیش و کارەکانیان بەپێی پەیڕەوی کاری ئەنجومەنی ناوەندی و پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی بەڕێوە دەچێت، دەشڵێت: ”ھەڵبژاردنەوە یان جێگرەوەی سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندیی یەکێتی، لە ڕێگەی کۆبوونەوەی فراوانی ئەنجومەنی ناوەندی بڕیاری لەسەر دەدرێت“.
سهبارهت به پڕكردنهوهی شوێنی (عادل موراد) زوبیر عوسمان، جێگری یەکەمی سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندیی یەکێتی، گووتی: ”تا ئەو کاتەی کۆنگرەی چوارەم دەبەستین، یان سکرتێری نوێ بۆ ئەنجومەنی ناوەند ھەڵدەبژێرێت، دەسەڵاتەکانی سکرتێری ئەنجومەنی ناوەند لای ئێمە دەبێت، بێگومان بەپێی ئەو سیستەمە ئێمە لەبری سکرتێری ئەنجومەنی ناوەند، ئیش و کارەکان بەڕێدەکەین“.