به‌رپرسی لقی پێنجی پارتی: ڕێفراندۆمچییه‌كان ده‌نگیان زیادی كردووه‌

پارتی دیموكراتی كوردستان، لە بەغدا كاندیدێكی هەبوو كە هاوپەیمان بوو لەگەڵ لیستی سائیروون بە ناوی “ئازاد حەمید شەریف” و توانی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا سەركەوتن بە دەست بێنێت.
 
شوان محەممەد تەها بەرپرسی لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەغدا رایگەیاند: “وەك پارتی دیموكراتی كوردستان، دوای راگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن، بووینە خاوەنی كورسییەك لە بەغدا، چونكە كاندیدی ئێمە لەم هەڵبژاردنەدا ٦ هەزار و ٥٥٠دەنگی بە دەست هێناوە، بەمەیش بەراورد لەگەڵ رابردوودا، دەنگی ئێمە زۆر زیادی كردووە، چونكە لە هەڵبژاردنی رابردوودا تەنیا ٥هەزار دەنگمان هێنابوو”.
بەرپرسی لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەغدا راشیگەیاند: “مەبەستی ئێمە زیاتر ئەوە نەبوو كورسییەك زیاد بكەین، بەڵكوو بوونی خۆمان لە بەغدا بسەلمێنین و، ئەمەش سەركەوتنی كوردە بێ كۆتا سەر بكەوێت و، ئەوە دەگەیێنێت كە كورد لە بەغدا بوونی هەیە، ئێمەیش وەكوو پارتی لە دوای ریفراندۆم جەماوەرمان زیادی كردووە و ئەگەر پارتی بەراورد بكەی بە پارتە كوردییەكان، جیاوازیی دەنگمان لەگەڵ ئەواندا گەلێك زۆرە، بۆیە دواجار كورسییەكی دیكە دەخرێتە سەر كورسییەكانی پارتی، بۆ ئەوەی داكۆكی لە كوردستانیان بە گشتی بكات”.
هه‌روه‌ها به‌رپرسی لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌سلێت:” سه‌ركه‌وتنی پارتی ئاماژەیەكە بۆ ئەوەی كە “ریفراندۆمچییەكان” لە هەموو شوێنێك زیاتر بە گەرموگوڕی كاریان كردووە و لە هەموو شوێنێكیش دەنگیان زیادی كردووە، چونكە لە بەغدا تەنانەت لایەنە عەرەبییەكانیش دەنگیان لە كورتی داوە، تەنیا پارتی دیموكراتی كوردستان نەبێت”.
Back to top button