دكتۆر كه‌یوان ئازاد: هاوڵاتیانی كوردستان پارتییان به‌ شایسته‌زانی ومتمانه‌یان به‌به‌هێزی پارتی یه‌

ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌ به ‌هۆی ناكۆكیی سیاسییەوە دابڕان له‌نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستاندا دروست بووه‌، هه‌ڵبژاردنه‌كانی 12ی5ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌و ناكۆكییە سیاسییه‌ی زیاتر تۆخكرده‌وه‌ ،چوار ساڵی ڕابردوو بۆ كورد سالانی لێكترازانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و قه‌یرانی ئابوری و شه‌ڕی داعش بوو ،به‌ڵام كورد توانی به‌ حیكمه‌تی سه‌رۆك و پێشمه‌رگه‌یه‌كی وه‌كو سه‌رۆك بارزانی تێپه‌رێنێت.
 
پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر، دكتۆر كه‌یوان ئازاد ڕایگه‌یاند: “ئه‌گه‌ر هه‌ركه‌س و لایه‌نێك به‌ دڵسۆزی بۆ میله‌ته‌كه‌ ته‌ماشای ڕووداوه‌كان بكات، ئه‌وه‌ هه‌ست به‌وه ‌ده‌كات كه‌ ڕووداوه‌كانی پێش هه‌ڵبژاردنه‌كانی12ی5 و پاش هه‌ڵبژاردنه‌كان پێمان ده‌ڵێت، ده‌بێ كورد به ‌یه‌كڕیزی بڕواته‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ شیعه‌كانی براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان”.
 
سه‌باره‌ت به‌ ڕۆڵ و كاریگه‌ری هه‌ولێری پایته‌ختی ئارامی و سه‌قامگیری كوردستان (دكتۆر كه‌یوان ئازاد) ده‌ڵێت :” هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستان دواجار ده‌بێته‌ شوێنی كۆبوونه‌وه‌ی ته‌واوی لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان به‌ شیعه‌ و سوننه‌ و كوردەوە، بۆ لێكتێگێشتن و پێكهێنانه‌وه‌ی حكوومه‌تی عێراق وه جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی هێزی یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌ ده‌بێت بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق”.
 
هه‌روه‌ها دكتۆر كه‌یوان ئازاد ده‌ڵێت: “پارتی پرسی نیشتمانی و سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵگرتوه‌، بینیمان ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌نجام دا و ‌ئه‌و قسانه‌ش ڕاست ده‌رنه‌چوو كه‌ ده‌گوترا ئه‌نجامدانی ڕێفراندۆم هه‌ڵه‌ بووه‌، كه ‌له ‌16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردوودا بینیمان عێراق هه‌ركاتێك به‌هێز بێت ئه‌وه‌ هێز به‌كار ده‌هێنێت به‌رامبه‌ر به ‌كورد و ده‌مانتوێنێته‌وه و‌ نایانه‌وێت به‌ مافه‌كانمان بگه‌ین، بۆیه‌ ئێستا‌ش باشترین وه‌ره‌قه‌ به‌ده‌ست كورده‌وه‌ ئه‌نجامی ڕێفراندۆمه‌، ‌بۆیه‌ خه‌ڵكی كوردستان 12ی5 پارتییان به‌ شایسته‌ زانی کە به ‌به‌هێزی بیهێڵنه‌وه‌ تا پێگه‌ی كورد به ‌به‌هێزی بمێنێته‌وه‌ ،هاووڵاتیانی كوردستان متمانه‌یان به‌ به‌هێزی پارتییه،‌ بۆیه‌ متمانه‌ی خۆیان پێ به‌خشی”.
Back to top button