گوتەبێژی فەرمیی پارتی لەبارەی گۆڕانکارییەکانی نێو پارتی ده‌دوێت

 

دوای ئه‌وه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌لایه‌تیه‌كان نامه‌یه‌ك ئالۆگۆڕی پێده‌كرا كه‌ ئاماژه‌ به‌ ئه‌گه‌ری گۆڕانكاری له‌ پله‌و پۆسته‌ حزبی و حكومیه‌كانی نێو پارتی ده‌كرێت,گوتەبێژی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای کرد، بە دڵنیاییەوە لە دوای هەڵبژاردنەکاندا هەڵسەنگاندنی خۆیان دەکەن و ”ئەگەر پێویست بکات“، ئەوا گۆڕانکاری دەکەن.
لەبارەی ئەو زانیارییانەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بڵاوکراونەتەوە و تێیدا باس لە بڕیارێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ گۆڕانکاری لە بەرپرسانی لەنێو حکوومەت و ئۆرگانە حزبییەکان دەکرێت. مەحموود محەمەد، گوتەبێژی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاشیگەیاند، هەرچەندە بڕیارێکی نوێ تائێستا نەدراوە، بەڵام: ”بە دڵنیاییەوە لە دوای ھەڵبژاردن، ھەندێک ھەڵسەنگاندن دەکرێت“.
ئەوەشی ڕوون کردەوە کە لە دوای ئەو ھەڵسەنگاندنانە، ئەگەر پێویست بە گۆڕانکاری بکات، ”ئەوا گۆڕانکاریش دەکرێ“.
گوتەبێژی فەرمیی پارتی دووپاتی کردەوە: ”ھێشتا بڕیارێکی دیاریکراو نەدراوە بۆ ئەوەی چی بکرێ بان نەکرێ“.

Back to top button