دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان بریاری پارته‌ سیاسییه‌كان چی ده‌بێت؟

ئەمڕۆشه‌ممه‌ 19ی5ی2018 لە راگەیەندراوێکدا نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی کۆتاییھاتنی پرۆسەی ھەڵبژاردنەکانی عێراق پەیامێک بڵاودەکاتەوە و وێرای پیرۆزبایی و سوپاسگوزاری بۆ جەماوەری پارتی راشیدەگەیەنێت، داوا لە ھەموو لایەنەکان دەکەین ھەموو ناکۆکییە ناوخۆییەکان وەلاوە بنێن و لەپێناو دابینکردنی بەرژەوەندی و مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان
 
ئەمڕۆشه‌ممه‌ مەكتەبی سیاسی یەكێتی بە سەرپەرشتی كۆسرەت رەسوڵ، جێگری سكرتێری یەكێتی نیشتمانی كوردستان كۆبووەوە لە راگەیەندراوێكدا یەكێتی ئاشكرای كرد: ” بە دەرس وەرگرتن لە زیانەکانی نەبوونی یەکڕیزی ناو لایەنە کوردستانیەکان، لە چوار ساڵی رابوردوودا، پێویستیمان به‌ ستراتیژو به‌رنامه‌ی هاوبه‌ش ده‌بێت و شاندێكی باڵای دانوستاندن بۆ لایەن‌ و جەمسەرەکانی عێراق پێکھێناوه‌ “.
 
بزوتنه‌وه‌ی گۆران له‌ زاری بێستون فایه‌ق په‌رله‌مانتاری كوردستان له‌ فراكسیۆنی گۆران ڕایگه‌یاند:” بڕیاری فەرمی بزووتنەوەی گۆڕان ئەوەیە كە پابەند نییە بە ئەنجامەكانی ھەڵبژاردن و رەتیدەكاتەوە، بەو ئەنجامەی كە راگەیەندراوە، گۆڕان بەشداری لە پرۆسەی سیاسی ناكەین و بایكۆتی دەكەین، چونكە ئاشكرایە كە فێڵ لە دەنگدەرانمان كراوە”.
 
لەبارەی ھەڵوێستی ھاوپەیمانی سەربارەت بە ئەنجامەكانی ھەڵبژاردن، رێبوار كەریم، وتەبێژی ھاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری رایگەیاند: “بە دڵیاییەوە ئەو ئەنجامانە ساختەكاریان تێداكراوە، ئێمە پێمانوایە ئەوە تەزویركردنی ئیرادەی خەڵكی كوردستانە، بۆیە دووپاتی دەكەینەوە سەرلەبەری ئەو ئەنجامانە رەتدەكەینەوە و پێیەوە پابەند نابین، رێگەی مەدەنی و یاسایی خۆمان دیاركردووە و رێگەش نادەین دەنگی خەڵك بدزرێت”.
 
له‌راگه‌یاندرواێكدا كۆمه‌ڵی ئیسلامی “نیگه‌رانی خۆی ده‌ربری ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران هیچ گرنگیه‌كی به‌تانه‌و نیگه‌رانیه‌كانی شه‌ش لایه‌نه‌ كوردستانی نه‌داوه‌ ، وه‌ ئاماده‌ نه‌بووه‌ ته‌نها یه‌ك سندوقی ده‌نگدان به‌ده‌ست ئه‌ژمار بكه‌نه‌وه‌، ئه‌مه‌ش گومانی لایه‌نه‌كانی له‌سه‌ر بێلایه‌نی كۆمسیۆن زیاتر كردوه‌ “.
 
له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكیشدا شه‌ش لایه‌نه‌كه‌ رایانگەیاندووە لە هەڵبژاردنەكاندا ساختەكاری گەورە كراوە لەبارەی كۆتابریاریان لە سەر ئەنجامی هەڵبژاردنەكەو چونیان بۆ بەغدا كۆدەبنەوە .
 
هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق، بۆ خوولی چواره‌م، رۆژی 12 ئایار ئه‌نجام دراوه‌ به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ كۆمیسیۆنی باڵا به‌ فه‌رمی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌لبژاردنه‌كانی ئاشكرا كرد.
 
Back to top button