ئه‌فسه‌رێكی كۆریای باكوور هه‌ڵهات به‌ره‌و كۆریای باشوور
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی میدیاكانی كۆریای باشوور، ئه‌فسه‌رێكی سوپای كۆریای باكوور كه كه‌سێكی سڤیلیشی له‌گه‌ڵ بووه به‌ره‌و كۆریای باشوور رایكردووه و له رێگه‌ی ده‌ریای زه‌رده‌وه په‌ڕیوه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ١٩ـی ٥ـی ٢٠١٨، سه‌رچاوه‌یه‌كی حكومی به ئاژانسی یۆنهاپی كۆریای باشووری رایگه‌یاندووه: “چاودێری به‌له‌مێكی بچووكیان كردووه له‌ناو ئاوه‌كانی باكووری باینیۆنگ كه دوورگه‌یه‌كه ده‌كه‌وێته نزیك سنووره ده‌ریاییه‌كانی هه‌ر دوو كۆریا. ده‌ركه‌وتووه ئه‌فسه‌رێكی كۆریای باكوور و كه‌سێكی سڤیلن و به‌ره‌و كۆریای باشوور هه‌ڵاتوون و به خواستی خۆیان رایانكردووه.
ئاژانسی یۆنهاپی كۆریای باشوور ڕوونیكردووه‌ته‌وه، هێزی پاراستنی كه‌ناراوه‌كان ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌فسه‌ره‌كه و سڤیله‌كه‌ی یاوه‌ریدا كردووه، به‌ڵام هیچ ورده‌كارییه‌كی دیكه‌ی رانه‌گه‌یاندووه.
له ساڵی ٢٠٠٨ تا ئێستا یه‌كه‌مجاره ئه‌فسه‌رێكی كۆریای باكوور به‌ره‌و باشوور راده‌كات. به‌گوێره‌ی ئاژانسی وای تی ئێنی كۆریای باشوور، له ساڵی ٢٠٠٠ تا ئێستا ١٤ كه‌س له كۆریای باكووره‌وه رایانكردووه‌ته وڵاته دراوسێكه‌یان.
راكردنی ئه‌م ئه‌فسه‌ره یه‌كه‌م رووداوه پاش ئه‌نجامدانی دیداری لوتكه‌ی نێوان هه‌ر دوو سه‌ركی كۆریا له مانگی نیسانـی رابردوو. هه‌رچه‌نده پێش چه‌ند مانگێكیش سه‌ربازێكی دیكه‌ی كۆریای باكوور په‌نای ھێنابووه به‌ر كۆریای باشوور.