پارتی هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ یه‌كگرتوو به‌هێزتر ده‌كات

پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان په‌ره‌ی زیاتر به‌ په‌یوه‌ندیی و هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌ی نێوانیان ده‌ده‌ن، له‌و میانه‌شدا پارتی ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه‌ له‌سه‌ر پشكی خۆی پۆست به‌ یه‌كگرتوو بدات.
 
به‌پێی زانیارییه‌كانی خواكوڕك دوای ئه‌وه‌ی ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ په‌رله‌مانی عێراق یه‌كلابۆوه‌و تیایدا یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان كه‌مترین كورسی به‌دستهێنا، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا پارتی له‌سه‌ر ئاستی باڵا، په‌یوه‌ندی کردووه‌ به‌ یه‌کگرتووی ئیسلامی و پێیان راگه‌یاندوون: پارتی دڵنیایی ده‌داته‌ یه‌کگرتووی ئیسلامی، که‌ پارتی بۆ ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان به‌ده‌ست، هیچ رێگری و لارییه‌کی نییه‌ و ئاماده‌یه‌.
 
به‌ پێی زانیارییه‌كان ئاشكرای ده‌كه‌ن كه‌ پارتی وه‌ک هاوپه‌یمانی جددی سه‌یری یه‌کگرتوو ده‌کات، ئاماده‌یه‌ چ له‌ به‌غدا و چ له‌ هه‌رێم، له‌ پشکی پارتی پۆست بدرێته‌ یه‌کگرتوو،چونكه‌ پارتی چاوی له‌ پله‌و پۆست و كورسی نییه‌ ،هێنده‌ له‌ خه‌می ئامانجه‌ نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیه‌كاندایه‌ ،له‌رابردووش پارتی له‌ پشكی خۆی له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی كوردستان و عێراق كۆمه‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆران و یه‌كێتی كردووه‌.
Back to top button