په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌

سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگهێشتی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له‌ دانیشتنی خولێكی نوێی په‌رله‌مان ده‌كات.
 
به‌گوێره‌ی بانگهێشتنامه‌یه‌كی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگهێشتی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له‌ دانیشتنی خولێكی نوێی په‌رله‌مان كه‌ ده‌كاته‌ ژماره‌ (1)ی ئاساییی خولی به‌هاره‌، ساڵی پێنجه‌م له‌ خولى هه‌ڵبژاردنی چواره‌می په‌رله‌مان، له‌ كاتژمێر 11ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌مه‌ رێكه‌وتی 21ی5ی2018 .
 
هه‌روه‌ها بریاره‌ سبه‌ینێ یه‌ك شه‌ممه‌ 20ی5ی2018 هه‌ردوو لیژنه‌ى یاسایی و دارایى په‌رله‌مانى كوردستان، له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاساى چاكسازى له‌خانه‌نیشنى مووچه‌و ده‌رماڵه‌و پله‌باڵاكان كۆببێته‌وه‌.
 
سەرەتای ئەمساڵ پڕۆژە یاسای چاكسازی لە مووچەی خانەنشینی لەلایەن حكومەتەوە رەوانەی پەرلەمانی كوردستان كرا وپڕۆژەكە لە ٢٠ ماددە پێكهاتووه‌.
Back to top button